سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٣\٥\٢٠١٨ ،وەفدێکی حزبی شیوعی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر کاوە محمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی وەفدێکی یاوەری، سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان هاوڕێیانقهار محمد و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ ڕێدار کانبی ئەندامی سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
لە دانیشتنێکی دۆستانە بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دوایین ئاڵوگۆڕ و پەرەسەندنەکان لە گۆشە و بۆچوونی جیاوازەوە باسی لێوەکرا و هەردوولا گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەم بارەیەوە کرد و دید و تێڕوانینی خۆیان بۆ رووداو و ئاڵوگۆڕەکان خستەڕوو .
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر یەکریزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە لە پرسە نەتەوەیی و نیستیمانیەکان بۆ لەگۆڕنانی خەونی دوژمنانی کورد کە هەمیشە لەهەوڵی پەرتەوازەیی دوورکەوتنەوەی پارچە دابەشکراوەکانی کوردستان بوونە . لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران و جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە .