مانگى ئابه‌و مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌ستیان له‌سه‌ر كۆنترۆڵى ته‌له‌فزیۆنه‌كان‌و شاشه‌ى مۆبایله‌كانیانه تاوه‌كو هه‌واڵى وه‌رگرتنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌ران بخوێننه‌وه، بایكۆتى بێده‌نگیش سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، به‌رپرسی به‌شى په‌رستارانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا لەسلێمانى ده‌ڵێت “70%ى كاره‌كانمان به كارمه‌ندى خۆبه‌خش ده‌چێت به‌ڕێوه”، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات “ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ناكرێته‌وه”.
17ى ته‌مموز، رۆژێكى پڕ هه‌یه‌جان بوو بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، چونكه دواى 77 رۆژ هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم‌و ناوه‌ند رێككه‌وتنێكى نوێیان راگه‌یاند كه تێیدا ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆران تاوه‌كو كۆتایی 2025 جێگیر كرا. پاش تێپه‌ڕینى ته‌نیا پێنج رۆژ له‌رێككه‌وتنه‌كه له‌به‌روارى 20ى ته‌موز، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى پێشكه‌شكردنى وتارێكدا كه له‌چوارچێوه‌ى مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى فریاگوزارى خێراى ئاو له‌هه‌ولێر پێشكه‌شى كرد، یه‌كه‌مین ئاڵنگارى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى راگه‌یاندو وتى “به‌غدا مه‌رجێكى نوێیان داناوه، ده‌ڵێن: نەوتەکە رادەستبکەن، پاشان مووچە دەنێرین”.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵنگارییه‌ش، به‌ڵام له‌به‌روارى 24ى ته‌مموز، به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى ئایارى ره‌وانه‌ى هه‌رێم كرد. له‌و كاته‌وه تاوه‌كو ئێستا كه ناوه‌ڕاستى مانگى ئابه، نه‌به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى ناردووه‌و نه‌هه‌رێمیش ئاماده‌یی ته‌واوى ده‌ربڕیوه كه نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات. له‌و نێوه‌نده‌دا مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بێ مووچه ماونه‌ته‌وه‌و شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى بایكۆتى بێده‌نگیش رووى له‌فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم كردووه. ده‌سته‌و گروپه ناڕازیه‌كانیش هۆشداى ده‌ده‌ن له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان.
جوتیار خالید، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵه له‌شارى سلێمانى، فه‌رمانگه‌كه‌یان فه‌رمانگه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارییه‌و رۆژانه چه‌ندین جوتیارو كۆمپانیاى كشتو‌كاڵى به‌مه‌به‌ستى رایكردنى كاره‌كانیان له‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌سه‌ردانیكردنى لیژنه‌كانى خۆیان بۆ سه‌رجه‌م لق‌و هۆبه‌كانیان، له‌باره‌ى دۆخى فه‌رمانگه‌كه‌یان ده‌ڵێت: “به‌پێى یاساى عێراقى پێویسته هه‌موو كارمه‌ندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 8 كاتژمێر كاربكات رۆژانه، هه‌فتانه پێنج رۆژ كار بكات، واته مانگانه 40 كاتژمێر، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى مووچه‌وه ئێمه ناچارین ده‌واممان كردووه به‌نۆره”.
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ئایا “سیستمى نۆره” چیه؟ ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم وتى “دۆخى گوزه‌رانى مووچه‌خۆران خراپه، له‌به‌رئه‌وه ئێستا فه‌رمانبه‌ره‌كانى ئێمه له‌برى هه‌فته‌ى پێنج رۆژ، سێ رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن‌و ده‌وامه‌كه‌شیان له‌كاتژمێر 8 بۆ 1ى پاشنیوه‌ڕۆیه نه‌وه‌ك 3ی پاشنیوەڕۆ”.
به‌وته‌ى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى سلێمانى، “فه‌رمانگه‌كه‌یان نه‌وه‌ستاوه له‌پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش هه‌فتانه پێنج رۆژ كارده‌كه‌ن، به‌شێك له‌مووچه‌خۆره‌كانیشیان كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كارى حكومى سه‌رچاوه‌ى داهاتیان هه‌یه به‌بێ گوێدانه نه‌بوونى مووچه كارده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرێك له‌كارمه‌نده‌كانیان به‌هۆى خراپى دۆخى گوزه‌رانیانه‌وه ناتوانن به‌ته‌واوه‌تى ده‌وام بكه‌ن‌و ئه‌و رۆژانه‌شى كه ده‌وام ده‌كه‌ن فشارى زۆریان ده‌كه‌وێته سه‌رشان”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى‌و فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كان به‌بڕبڕه‌ى پشتى سیستمى ته‌ندروستى هه‌ر وڵاتێك داده‌نرێن، به‌ڵام نه‌بوونى مووچه‌و گۆڕینى شێوازى ده‌وام كارى كردووه‌ته سه‌ر شێوازى خزمه‌تگوزاریه‌كان‌و كاتى ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌وانیش له‌هه‌رێمى كوردستان.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى په‌رستارانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوایه له‌شارى سلێمانى، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئه‌ركى سه‌ره‌كى بریتیه له‌پێشكه‌شكردنى چاره‌سه‌رى پزیشكى به‌تووشبوانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه، “ئه‌گه‌ر كارمه‌نده خۆبه‌خشه‌كان نه‌بن، نه‌خۆشخانه‌كه به‌شێكى گه‌وره‌ى كاره‌كانى ده‌وه‌ستن”.
لەباره‌ى شێوازى ده‌وامكردنى كارمه‌نده‌كانیان سه‌روه‌ر عه‌لى بەئاوێنەی وت “نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ئێمه سروشتى كاركردنى به‌شێوه‌یه‌كه كه هه‌م زۆر هه‌ستیاره، هه‌میشه له‌كاتى چاره‌سه‌ردا زۆر پشت به‌تواناى په‌رستاره‌كانمان ده‌به‌ستین، راستگۆیانه بڵێم: ئه‌گه‌ر په‌رستاره خۆبه‌خشه‌كانمان نه‌بن كاره‌كانمان به‌ڕێوه‌ناچێت به‌م دۆخى مووچه‌یه‌وه”.
به‌وته‌ى سه‌روه‌ر عه‌لى، “له‌كۆى 200 په‌رستارى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا 150یان خۆبه‌خشن، ئه‌و هاوكارییه كه‌مه‌ى كه ده‌كرێن له‌لایه‌ن یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه بۆیان دابینده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و 150 په‌رستاره خۆبه‌خشه نه‌بن كه به به‌رده‌وامى كارده‌كه‌ن، نه‌بوونى مووچه‌و دۆخى ده‌وام واده‌كات نه‌توانن خزمه‌تگوزاریه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن”.
به‌رپرسى په‌رستارانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “به‌هۆى هه‌ستیارى دۆخى نه‌خۆشه‌كانیان‌و به به‌ردەوام وه‌رگرتنى نه‌خۆشى نوێ، به به‌رده‌وامى خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزى كارى نه‌خۆشخانه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ى له 2010ه‌وه په‌رستارى بۆ دانه‌مه‌زراوه پشت به‌كارمه‌ندى خۆبه‌خش ده‌به‌ستێت، چونكه كارمه‌نده هه‌میشه‌ییه‌كانیان هاوشێوه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى تر ده‌وامیان بۆ گونجێنراوه‌و رێژه‌شیان كه‌مه”.
ئه‌و ، پاش سه‌ركوتكردنى كۆتا شه‌پۆلى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هات كه له‌مانگى حوزه‌رانى 2025 روویدا. به‌پێى تۆڕی 19 بۆ چاودێری ئازادی رادەربڕین كه له‌كۆمه‌ڵێك رێكخراوى تایبه‌ت به‌چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ پێكهاتووه، له‌و مانگه‌دا لەشارەكانی هەرێمی كوردستان هاووڵاتیان 32 چالاكی ناڕەزایی، خۆپیشاندان، بایكۆت، گردبوونەوەیان رێكخستووە. به‌هۆى ئه‌و چالاكیانه‌وه ته‌نیا له‌سلێمانى 81 مامۆستا‌و چالاكوان‌و كادری سیاسی‌و میدیاكار دەستگیركراون، پاشان ئازاد كراون. یەك روودای رفاندیش لەلایەن هێزێكی دەمامكدار لەدهۆك تۆمار كراوە، پاش ئەشكەنجەدان ئازاد كراوە. هه‌ر له‌و مانگه‌دا سیپان ئامێدی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی نەوەی لەدهۆك رفێندراوه، عەلی حه‌مەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی هەڵوێست-یش لەپەرلەمانی كوردستان، لە سلێمانی دەستگیركراوه. لەنوێترین پێشهاتیشدا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیرکراوە، کە سەرۆکی ئەو لایەنە سیاسییەیە زۆرترین کورسی ئۆپۆزیسیۆنی لەپەرلەمانی کوردستان بەدەستهێناوە.
ئێستا پاش تێپه‌ڕینى زیاتر له‌دوو مانگ به‌سه‌ر سه‌ركوتكردنى ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌داو له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله گه‌وره‌یه‌ى بایكۆتى بێده‌نگ كه فه‌رمانگه‌كانى گرتووه‌ته‌وه پێشه‌نگى خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كه زۆریه‌نه‌یان مامۆستان قسه‌ى جیاوازیان هه‌یه.
عوسمان گوڵپى، یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى‌و پێشەنگه‌كانى خۆپیشاندان، ئه‌و زیاتر له 10 ساڵه وه‌ك رێكخه‌رى خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان رۆڵ ده‌گێڕێت، له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ده‌سته‌كه‌یان بەئاوێنەی وت “هیچ له‌هه‌ڵوێستى ئێمه نه‌گۆڕاوه، گفتوگۆشمان كردووه‌و سه‌رجه‌ممان سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر میكانیزمى ناڕه‌زایه‌تیه‌كه قسه‌مان نه‌كردووه، چونكه هێشتا كات ماوه بۆ ساڵى نوێى خوێندن”.
به‌وته‌ى عوسمان گوڵپى، “له‌ئێستادا له‌سلێمانى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێكى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان‌و ناڕه‌زایه‌تى ده‌ستپێنه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دڵنیاییه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ده‌رئه‌نجامى نه‌بوونى مووچه‌و دۆخى خراپى خه‌ڵك ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى پێیوانییه، “ئه‌مساڵ له‌كاتى خۆیداو له‌م بێمووچه‌یه‌دا ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه”و ده‌ڵێت “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانیش وه‌ربگرین، ئه‌وكاته‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه، حكومه‌ت مووچه‌ى مانگى ته‌مموزو ئابى نه‌داوه! ئیتر چۆن ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه؟!”
سووربوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێست‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ته‌نیا له‌سلێمانى نییه، به‌ڵكو له‌هه‌ڵه‌بجه‌ش هاوشێوه‌یه، به‌ڵام بۆچوونى جیاوازیش له‌باره‌ى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هه‌یه.
گوڵان ئه‌حمه‌د، مامۆستایه، یه‌كێكه له‌به‌شدارانى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى پارێزگاكه‌ى، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆیان”، به‌ڵام ئومێدى كه‌مه ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ى پارو سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تى رێكخراو سازبكرێت.
مامۆستا گوڵان سەبارەت بەئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن، بەئاوێنەی وت “ئاماده‌كارییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ره‌تى په‌روه‌رده‌وه كراوه، به‌ڵام من وه‌ك مامۆستایه‌ك‌و هاوڕێكانم هیچ ئاماده‌كارییه‌كمان نه‌كردووه، چونكه سورین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان، مووچه نیه‌و دۆخ خراپه”.
به‌وته‌ى ئه‌و مامۆستایه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، “خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به‌هه‌ڵوێستى كه‌سیه‌و هه‌ركات بانگه‌واز بكرێت ده‌ستپێده‌كرێنه‌وه، چونكه ئه‌وه هه‌ڵوێسته له‌پێناو مووچه‌خۆران”، ناشیشارێته‌وه كه “ئومێدى نییه هاوشێوه‌ى ساڵانى رابردوو به‌شێوه‌ى رێكخراو ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ئه‌مساڵ بكرێن”و ده‌ڵێت “به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات‌و حزبه سیاسیه‌كان ده‌ستى خۆیان خزاندووه‌ته‌وه ناو خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان”.
سەرچاوە:ئاوێنە