رێکخراوی داعش له‌هێرشێکی کتوپڕدا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی گوێڕ (40کم رۆژئاوای هه‌ولێر) توانی بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستی به‌سه‌ردابگرێت، له‌هێرشه‌که‌دا سوپای عێراق پاشه‌کشه‌یان کرد، به‌ڵام ئاسایش به‌ته‌نها به‌رگریکرد‌و 24 که‌سیان شه‌هیدبوو.
شه‌وی نۆ له‌سه‌ر 10ی ئه‌م مانگه، داعش له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه هێرشێکی له‌ناکاوی کرد بۆ سه‌ر ناحیه‌ی گوێڕ-ی سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خمور، ماوه‌ی شه‌ش کاتژمێر توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و قه‌زایه‌دا بگرن، دواتر هێزی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ره‌کانی تره‌وه به‌هاوکاری فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان توانیان کۆنتڕۆڵی بکه‌نه‌وه.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی حزبی‌و فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه، هێزێکی راهێنراوی داعش که‌نزیکه‌ی 100 بۆ 150 که‌س ده‌بون، له‌ڕێگه‌ی ئاوی په‌ڕیونه‌ته‌وه که‌چه‌ند گوندێکی عه‌ره‌ب که‌وتونه‌ته نزیکی روباره‌که، بۆیه گونده‌کان به‌چه‌ند یه‌کەیه‌کی سوپای عێراق سپێردرابون، هه‌ندێکی تریش ئاماژه به‌ژماره‌یه‌کی زیاتر ده‌که‌ن.
زۆربه‌ی شه‌هیده‌کان ئاسایشن
ئه‌حمه‌د زاگه‌ل، به‌رپرسی کۆمیته‌ی یه‌کێتی له‌گوێڕ، به‌هاوڵاتی وت «ئه‌و شکسته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌چاودێریکردنی سه‌ر روباره‌که لاوازبوو که‌ئه‌وان له‌گوندی که‌پران هاتنه ناو گوێڕو هێرشیان کرده‌سەر ئاسایش و زیاتر له 25 که‌سیان شه‌هید کرد‌و چه‌ند هاوڵاتیه‌کیش به‌دیلگیراون ئێستاش لای ئه‌وانن».
وتیشی «ئه‌و هێزه هێزێکی تایبه‌تی داعش بون زۆر شاره‌زا بون‌و راهێنانی باشیان هه‌بوه، ئه‌و چه‌کدارانه عه‌ره‌ب نه‌بون، پێده‌چێت گروپێکی پارتیزانی و خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت بن له‌ناو داعش، زۆر شاره‌زابون له‌ئه‌نجامدانی کاری تیرۆریستی به‌وه‌ی که ئه‌و رێگه‌یەیان تاقیکردوه«.
ئه‌و هێزه‌ی داعش که‌زۆرینه‌یان بیانین، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر هێرشێکی هاوشێوه‌یان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر میحوه‌ری ته‌لوه‌رد له رۆژئاوای که‌رکوک‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت، له‌دواتردا پێشمه‌رگه به‌هاوکاری فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان ته‌لوه‌ردی گرته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردبوو، داعش هێزێکی توکمه‌ی خۆی که به«قردێله سوره‌کان» ناسراون‌و زۆرینه‌یان بیانین له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕی میحوه‌ری که‌رکوکه‌وه گواستۆته‌وه بۆ پارێزگای نه‌ینه‌واو بۆ شه‌نگال.
«به‌رپرسی میحوره‌که له‌گوێڕ نه‌بوه«
ئه‌حمه‌د زاگه‌ل ده‌ڵێت «هۆکاری سه‌ره‌کی شکسته‌که بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌به‌رپرسی میحوه‌ره‌که له‌ناو گوێڕ نه‌بوو… زانیاری پێشتر هه‌بوو که داعش به‌نیازی هێرشه، به‌ڵام پێشمه‌رگه که‌مته‌رخه‌م بوو، له‌هه‌فته‌ی رابردوه‌وه به‌نیازی هێرشن، نه‌ده‌بوو پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچه گرنگه‌ی سه‌ر روبار بدات به‌سوپای عێراق».
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی له‌ناوچه‌که ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که‌ئه‌و هێرشه‌ش وه‌ڵامی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری و جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق بوو که‌ویستیان له‌و ناوچه‌یه‌وه هێرشبکرێته سه‌ر موسڵ به‌ڵام داعش ده‌ستپێشخه‌ری کرد.
ئه‌و یه‌کانه‌ی سوپای عێراق که له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕدا شکاون، راسته‌وخۆ گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر، دوای گرتنه‌وه‌ی گوێڕ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌کانی خۆیان.
ئه‌و یه‌کانه‌ی سوپای عێراق پاراستنی چه‌ند گوندێکی عه‌ره‌بیان پێسپێردراوه که‌به‌شێک له‌سه‌ربازه‌کانی کوردن.
نه‌قیب ئاشتی مه‌جید، وته‌بێژی ئاسایشی گشتی هه‌رێم، به‌هاوڵاتی وت «راسته کۆمه‌ڵێک ئاسایشی ئێمه شه‌هیدبون، ئه‌و ئاسایشانه وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌شه‌ڕبون له‌ژێر فه‌رمانی به‌رپرسی میحوه‌ره‌که بون، ئێمه لێدوان ناده‌ین به‌ڵکو ده‌بێت به‌رپرسانی ئه‌و میحوه‌ره لێدوان بده‌ن».
رێگه‌ی ئاوی په‌راوێزخراوه
مه‌حمود حاجی ساڵح، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی کوردستان، به‌هاوڵاتی وت «هێزی پێشمه‌رگه رێگه‌ی وشکانیان باش تۆکمه کردوه، به‌داخه‌وه به‌ڵام رێگای ئاوییان ئیهمالکردوه ئه‌وانیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆستۆته‌وه… ئه‌و هێزه‌ی که‌هاتبوو هێزێکی خۆکوژی بون».
وتیشی «ئێمه وه‌کو لیژنه‌ی پێشمه‌رگه لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ین له‌و روداوه‌و به‌تایبه‌ت که‌مته‌رخه‌میه‌که ده‌دۆزینه‌وه، دوشه‌ممه (12/1) دانیشتنمان هه‌یه وه‌کو لیژنه‌ی پێشمه‌رگه، یه‌کێک له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان ته‌رخانده‌که‌ین بۆ ئه‌و بابه‌ته«.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشیکرده‌وه «لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ین له‌به‌رپرسی میحوه‌ره‌که، ئایا له‌وێ بوه یان نا، ئایا مۆڵه‌ت بوه یان نا به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت».
«یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هۆکاره«
ئه‌ندامه‌که‌ی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی کوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که «به‌شێک له‌جێبه‌جێنه‌کردنی ئه‌و پلان‌و به‌رنامه تۆکمه‌یه هۆکاری یه‌کنه‌خستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌گه‌ر هێزه‌که هێزێکی نیشتیمانی بوایه ره‌نگه ئه‌وه روینه‌دابوایه، به‌شێکی هۆکاره‌که‌ی بۆ هه‌بونی زۆری و بۆری ئه‌و هه‌موو هێزه چه‌کداریه له‌و ناوچه‌یه بوو که‌ئاسایش‌و زێره‌ڤانی و هێزه‌کانی 70و 80 یه«.
مه‌حمودی حاجی عومه‌ر رونیشیکرده‌وه «ئێستا 14 لیوا رێکخراوه‌ته‌وه، ئیشوکاره‌کانیان زۆر باشتره له‌و هێزه‌ی رێکنه‌خراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی 70و 80 رێکبخرێته‌وه ئه‌وا که‌سانی حزبی و به‌رپرسانی حزبی ده‌ڕۆنه‌وه‌و به‌رپرسی سه‌ربازی له‌شوێنیان ده‌بن».
ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی و فه‌رمانده‌یه‌کی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌گوێڕ، به‌هاوڵاتی وت «ئه‌وان گوێڕیان به‌ته‌واوی نه‌که‌وته ده‌ست، ته‌نها له‌سه‌ره‌تای شاربون، له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا گیرایه‌وه، پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه‌ی چۆڵ نه‌کردو پاشه‌کشه‌ی نه‌کردوه، ئه‌وان ته‌نها توانیان له‌سه‌دا 30ی بگرن».
هه‌روه‌ها وتی «راسته سوپای عێراق پاشه‌کشه‌ی کرد، ئێمه کۆتا خاڵی سنورمان نه‌داوه به‌وان، به‌ڵکو چه‌ند خاڵێکمان داوه به‌ئه‌وان، به‌ڵام ئه‌وان پاشه‌کشه‌یان کرد، ئێستا پێشمه‌رگه جێگاکه‌ی گرتۆته‌وه‌و پێشمه‌رگه خاڵه‌کانی ئه‌وان ده‌پارێزێت، به‌ڵام دواتر پێداچونه‌وه‌یه‌ک ده‌کرێت به‌بونی سوپای عێراق له‌و ناوچه‌یه، ئێمه بیرمان له‌ڕێگه‌ی ئاویش کردبوه‌وه به‌ڵام ئه‌وان به‌به‌له‌م هاتبون‌و رێگای سوپای عێراقیان قۆستبۆوه«.
دوێنێ شه‌ممه، ویلایه‌تی نه‌ینه‌وای داعش به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا رایگه‌یاند له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر گوێڕ ده‌ستپێکردوه‌و ئه‌فسه‌رێکیان به‌پله‌ی رائید سه‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنی چوار پاسه‌وانیدا.
به‌پێی به‌یاننامه‌که‌ی داعش، له‌و شه‌ڕه‌دا چه‌ندین جۆری چه‌ک به‌کارهاتوه، له‌وانه موشه‌کی کۆنکۆرس‌و تاو و راجیمه. هه‌روه‌ها هاتوه، ئه‌و هێرشانه له‌میحوره‌کانی سریه‌ی گوێڕو سوڵتان عه‌بدوڵاو ته‌ل ریم‌و ته‌ل شه‌عیر‌و دویزات‌و که‌نیتره‌و گوندی جاره‌ڵاوه، ئه‌نجامدراون.
سه‌ره‌تای مانگی هه‌شتی ساڵی رابردوو، دوای ئه‌وه‌ی داعش شه‌نگالی گرت، په‌لاماری ناوچه‌کانی گوێڕو مه‌خموری دا‌و کۆنتڕۆڵیکردن، که دوو نزیکترین شارۆچکه‌ن له‌رۆژئاوای هه‌ولێره‌وه، دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌و ناوچه‌یه، فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌لاماره‌که‌یان راگرت‌و دواتر پێشمه‌رگه له‌هێرشی پێچه‌وانه‌دا ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ی گرته‌وه.
دانا رەزگەیی – هاوڵاتی