لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ئەگەر موچەکەت تەنها بەشی خواردن و خەوتنە، كۆیلایەتییە

ئەگەر موچەکەت تەنها بەشی خواردن و خەوتنە، كۆیلایەتییە

0 تێبینییەکان 28 بینینەکان

The Road to Wigan Pier… ئەگەر موچەکەت تەنها بەشی خواردن و خەوتنە، كۆیلایەتییە

خۆشناو محەمەد-xendan

لەناو پێکهاتەی ڕۆمانی (The Road to Wigan Pier)دا، (جۆرج ئۆروێل) ڕەخنەی توند دەگرێت لە هەژمونێک کە دوبارە (هەژاری) بەرهەم دەهێنێتەوە لەڕێگەی دەزگایەکی ڕێکخراوی خەڵەتێنەری ئابوریەوە کە داهات دەخاتە نێو دەستی کەمینە، زۆرینە والێدەکات بجەنگن لەپێناو (مانەوە).
جیاوازی نێوان کارێکی شایستە و شیاو لەگەڵ کۆیلایەتی تەنها لەداهاتدا نییە، بەڵکو لە کەرامەتدایە، کۆیلە کار دەکات و ئومێدێکی نیە ئازاد ببێت، بەڵام مرۆڤی ئازاد پێویستە کار بکات لەپێناو بونیادنانی (خود)دا، لەپێناو بەدیهێنانی وجودی خۆیدا، هەروەها فراوانکردنی ژیانی مەعریفی و ڕۆحی.

کاتێک مرۆڤ مەحروم دەکرێت لەوە، هەروەها کاتێک چی پەیدا دەکات لە بژێویدا سەرفی دەکات، ئەوا دادەبڕێت لەئازادی، گەرچی ئەو مرۆڤە هەستیش نەکات.

ئەمە هۆشداری ئۆروێلە لەناو پێکهاتەی ئەدەبی نوسینەکانیدا، کاتێک مرۆڤ دەبێتە ژمارەیەک لەناو پێکهاتەی هەژمونێکی سەپێنراودا، هەژمونێک هیچ باکی بە کەرامەت و شکۆی مرۆڤ نییە.

ئیدی کار کردن لە ئامڕازێکی کەرامەتەوە دەگۆڕێت بۆ کۆت و بەندێکی نەرم و شل، بەڵام کۆتاییەکی تاریک.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە