لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاتوچۆی هەولێر 12 رێنمایی نوێی بۆ بەكارهێنانی رێگا خێراكان بڵاوكردەوە

هاتوچۆی هەولێر 12 رێنمایی نوێی بۆ بەكارهێنانی رێگا خێراكان بڵاوكردەوە

0 تێبینییەکان 25 بینینەکان

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر 12 رێنمایی نوێی بۆ بەكارهێنانی رێگا خێراكان بڵاوكردەوە و بەگوێرەی بەشێك لە رێنماییەكانیش، گەڕانەوە بە بەگ و وەستان و چاوەڕێكردن لەرێگاوبانەكان قەدەغەیە و ناشبێت پیادەڕەوەان لەسەر شەقامی خێرا بپەڕنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ زیاتر گرەنتیكردنی سەلامەتیی هاوڵاتییان و شۆفێران، چەند ڕێنماییەكی پێویستی لەبارەی بەكارهێنانی ڕێگە خێراكان بۆ شۆفێر و هاوڵاتییان دیاریكردوە و داواش دەكات هەمو لایەكی پێیەوە پابەند بن.

ئەم كارانە لەسەر هێڵە خێراكان قەدەغە كراون:
یەك:

وەستان و چاوەڕێكردن بە بێ هۆكاری لەناكاو.

دو:

گەڕانەوە بە بەگ بە هەمو شێوەیەك.

سێ:

نابێت پیادەڕۆیان لەسەر شەقامی خێرا بپەڕنەوە، مەگەر پردەكان بەكار ببەن.

چوار:

كڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەقامە خێراكان.

پێنج:

ڕۆیشتنی ئەو سوارڕۆیانەی كە خێراییان لە 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا كەمترە.

شەش:

ڕۆیشتنی سوارڕۆكانی بیناسازی و كشتوكاڵی وەكو تراكتۆر و دەڕاسە و گرێدەر و شۆڤڵ و تەنانەت بۆ مەودای چەند مەترێكیش، بەڵكو دەبێت بە ئامێری هەڵگرتنی تایبەت بگوازرێنەوە.

حەوت:

پێچاوپێچكردن و تەڕناش و كێبڕكێ.

هەشت:

بەكارهێنانی مۆبایل و سۆشیالمیدیا.

نۆ:

پێچكردنەوە لە شوێنە تایبەتەكانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هەر دەرچەیەكی دیكەی فریاگوزاری.

دە:

هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین.

یازدە:

لێدانی فوللایت.

دوازدە:

لێخوڕینی پایسكیل و مۆپید و سكۆتەر و ماتۆڕی سێتایە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە