لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشان دەکا

شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشان دەکا

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٠\٥\٢٠١٧ ، شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوڕی نەهرۆ جلال ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ڕێدار کانبی ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکیشانی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێ بەهمەن حسێن لە دەستەی سەرۆکایەتی حزبی ناوبراو و هاوڕێ گۆران جلال ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پیشوازییان لێکرا .

لەدانیشتنێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا ودوایین ئاڵوگۆڕەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و وەزعیەت و گوزەرانی خەڵک جێگای گفتوگۆی نێوانیان بوو ، وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی نۆهەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکیشانیان پیڕاگەیاندن و هیوایان خواست کۆنگرە خاڵێکی بەهێزی وەچەرخان بیت .

لەکۆتاییدا وەفدی بزووتنەوەکەمان بەگەرمێ بەرێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە