لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن وەفدێکی بەشی گشتی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی گەلی کوردستان،سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

وەفدێکی بەشی گشتی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی گەلی کوردستان،سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی(١٣\٦\٢٠٢٣) وەفدێکی مەکتەبی پەیوەندییە نیشتیمانی و کوردستانیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەرێزان جعفر ئیمنیکی بەرپرسی مەکتەب و رەسوڵ رەزگەیی جێگری مەکتەب و فیسڵ حمدامین و ئەحمەد خدر و فرست ساڵح هەرکی ئەندامانی مەکتەب، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی پەیوەندییەکان بەگەرمی پێشوازیکران .

لە دیدارەکەدا بارودۆخی جیهان و ناوچەکە و کوردستان و دوائاڵوگۆڕەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی کوردستان و عێراق خرانە بەرباس و گفتۆگۆکردن، تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە کاری هاوبەشی کوردستانی و پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا باسیان لێوەکرا .
لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران .
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە