لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە

پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە

0 تێبینییەکان 134 بینینەکان

هاوڕێ و هاوسەنگەرم ماڵئاوا ..

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوسەنگەرم( حەمید مەجید موسا)م پێگەیشت، یەکێک لە رابەر و سەرکردە  دڵسۆزەکانی حزبی شیوعی لە عێراق و کوردستان  کە رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە ناوچەکە بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکانیانی خەڵک .

هاوڕێ حەمید مەجید موسا، بەدرێژایی تەمەنی لەپێناوی هێنانەکایەی نیشتیمانی ئازاد و گەلێکی بەختیار و کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە، خەباتیکرد و هەموو تەمەنی گەنجی بەخشیە رێگای ئازادی و رزگاری کۆمەڵگاکەی. مێژووی خەبات و تێکۆشانی ئەو لەم پێناوەدا لە دەروونی هەموو ئینسانێکی دڵپڕ لە هیوا و یەکسانیخواز و ئازادیخواز،پرشنگدارە.
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەدرێژەدان بە خەبات و رێگای ئازادی هاوڕێ حەمید مەجید موسا بۆ هەمیشە رێزی لێدەگرین و بەڵێن دووپاتدەکەینەوە لە پشتەوەی خواستەکانی مافەکانی کرێکاران و چەوساوەکانی ئەو وڵاتەوە، دەوەستین .
 هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ خانەوادە تێکۆشەرەکەیان، هاوڕێ (ئوم ئەسیل) و کچەکەی (ئەسیل) و کوڕەکەی (عەزیز) دەردەبڕین . هەروەها سەرەخۆشی لە هاوڕێیانمان لە سەرکردایەتیی حزبی شیوعیی عێراق و سەرجەم دۆست و ئازیزانی دەکەین.

بەرز و بەرێزە یادی حەمید مەجید موسا و هەموو ئەوانەی لەپیناوی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان تێکۆشان.

هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

 

١\ ٣ \ ٢٠٢٦

0 FacebookTwitterPinterestEmail