لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ شاندێكی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كورستانیان كرد

شاندێكی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كورستانیان كرد

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( ٢٩\٧\٢٠١٩ )شاندێكی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كورستانیان كرد.

بەسەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامیەتی هاوڕێیان ( نەهرۆ عاڵڵایی و خەلیل مەحموود و قەهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان) و سەردانی هەر یەك لە خاتوو رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان و خاتوو مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمان و دكتۆرمحێدین سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادیان كرد.

لەم سەردانەدا وەفدی بزووتنەوە وێرایی پیرۆزبایی لەسەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی خەڵکی كوردستان و رەوشی هاوڵاتیان و چاككردنی بژێوییان بویە جێگای باس و خواسی دانیشتن و کۆبوونەوەکان، وەفدی بزووتنەوە جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە پەرلەمان دەبێت لەجێگای چاوەروانیەکانی خەڵکدا بێت و ئەرکی راستەقینەیان لە یاسادانان و بەدواداچوون و چاودێری ئەنجام بدەن، لای خۆشیانەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان سوپاسی هاوڕێ مام خدر و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی لوردستانیان کرد وەکو هێزێک لەپێناو ئاشتی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی تێکۆشاوە .

لەکۆتاییدا وەفدی بزووتنەوە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسۆنە جیاوازییەکان بەگەرمی بەڕێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە