پیرۆز بێت ساڵرۆژی دامەزراندنی رادیۆیی ئاشتی،دەنگی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ..
١-١٢-٢٠١٤ ، ١٦ ساڵ بەسەر دامەزراندنی رادیۆی ئاشتی تێپەڕ دەبێت،لەراگەیاندنێکدا کە بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنیانەوە بلاوکراوەتەوە بەڕیوبەرایەتی رادیۆیی ئاشتی وێڕایی پیرۆزبایەکی گەرم لە هاورییان و بیسەرانی رادیۆکەیان، جەخت لەسەر خزمەتی زیاتری بیسەران و هاوڕێیانی دەکاتەوە ، لەبەشێکی راگەیاندراوەکەدا هاتوە ( رادیۆیی ئاشتی لەماوەی ١٦ ساڵەی کاری میدیایدا بوە فێرگەی چەندین کادیری پێشکەوتووی راگەیاندن کە تاکو ئێستا لەکەناڵە بیسراو و بینراوەکانی کوردستانلەسەر ووزەی بیر و هۆشیاری ئەوانەوە کاردەکەن ،هەر بۆیەش ئەو شانازییە بەخۆشحاڵیەوە بەمافی خۆی دەزانێت وەک سەروەریەک هەژماری دەکات .
لەبەشێکیتری راگەیاندراوەکەی بەڕێوبەڕایەتی رادیۆیی ئاشتیدا هاتوە ( ئێستاش ١٦ ساڵ بەسەر دامەزراندنی رادیۆیی ئاشتیدا تێدەپەڕێت و پەخشی بەرنامەکانی لەسەر شەپۆڵی( FM 101-6 )مێگاهێرتز بلاودەکاتەوە و بەهەمان گڕوتینەوە لە خزمەتگەیاندنی هاوڵاتیان بەردەوامە )
رادیۆی ئاشتی موژدەی ئەوە بە بیسەران و هاورییانی دەدات لەوەرزی نوێی بەرنامەکانیدا بەشێوازێکی دیکە و بەرنامە و پرۆگرامی جیاواز لە خزمەتی خەڵکی شاری هەولێر و دەوروبەری دەبێت ..
هەر بەبۆنەی ١٦ هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی رادیۆیی ئاشتی ، هاورێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوبەڕ و کارمەند و کادیرانی رادیۆ دەکات ، لەبەشێکی پەیامەکەدا هاتوە ( رادیۆیی ئاشتی لەمێژووی شازدە ساڵەی دامەزراندنیدا گەواهیدەری راستیەکانی هەواڵ و ماندوبوونی کارمەندە ماندوو نەناسەکانیەتی ،لەپێناو گەیاندنی دەنگی خەڵک و مافەکانیان لەم پێناوەدا جێگای شانازییە .