ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئومێدیان به‌و لیژنه‌یه هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێكهێنراوه و ده‌شڵێت: “رۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له به‌غدا ساز ده‌كات”.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: رۆژی دووشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێًكیهێناوه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ساز ده‌كات.
وتیشی: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌نگاوه‌كانی دواتری لیژنه‌كه ده‌كرێت كه به چی میكانیزمێك كاره‌كانی بكات و به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌ی چی ده‌بێت”.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌نده هیوایان به‌و لیژنه‌یه هه‌یه بتوانێت كارێك بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات، ناوبراو وتی: “ئه‌گه‌ر هیوامان پێی نه‌بێت كاری تیاناكه‌ین، چونكه ئه‌وه په‌رله‌مانی فیدڕاڵی عیراقه‌و به‌رپرسه له گوزه‌رانی خه‌ڵكی، ئێمه‌ش دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانمان راپۆرتێك به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌خه‌ینه‌ڕوو”.
له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تاووتوێی كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی هومام حه‌مودی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامێتی به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان پێكبێت.