بۆچی پزیشكه‌كان په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه ده‌كه‌ن؟
لێكۆڵینه‌وه له ڕێكخراوی داعش، وای لێهاتووه ته‌نها له‌سه‌ر ناوه‌ند و په‌یمانگاكانی توێژینه‌وه‌ی سیاسی چڕ نابێته‌وه. به‌ڵكو گۆڤارێكی پزیشكی به‌ریتانیش هاته كایه‌وه.
گۆڤاری”بی.ئێم.جی” پزیشكی، یه‌كێكه له دێرینترین گۆڤاره پزیشكییه‌كان له‌جیهاندا. له‌دوا ژماره‌یدا ڕاپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌لی بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ڕێكخراوی داعش به‌پزیشكه‌كانه‌وه. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی شیكردۆته‌وه، پرسیاری وروژاندووه، به‌ڵام وه‌ڵامی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
ڕاپۆرته‌كه له‌ژێر سه‌ردێڕی”ڕێكخراوی داعش سیسته‌مێكی ته‌ندروستی بۆ جیهادییه‌كان دروست ده‌كات” نوسراوه، له‌لایه‌ن” دانكن گاردهام” پسپۆڕی كاروباری ئه‌منییه‌وه نوسراوه.
به‌گوته‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك قوتابی زانسته پزیشكییه‌كان كه‌له سودان خوێندنیان ته‌واو كردووه، له‌دوای ده‌رچوونیان له‌زانكۆ په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه كرد، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه. وادیاره پزیشكه موسوڵمانه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌ڕۆژئاوا ده‌خوێنن، به‌رده‌وامن له‌په‌یوه‌ندیكردن به‌داعشه‌وه.
ڕاپۆرته‌كه چه‌ندین پۆست و گرته‌ی ڤیدۆیی ڕیكخراوه‌كه‌ی وه‌ك به‌ڵگه به‌كار هێناوه. له‌ناویاندا چه‌ندین كه‌س ده‌ركه‌وتوون كه خۆیان دانیان به‌وه‌داناوه له‌ڕۆژئاوا زانستی پزیشكی‌یان خوێندووه‌و، دواتر په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه كردووه. هه‌روه‌ها داوایان له پزیشكه موسوڵمانه‌كان كردووه كه بچنه شام و په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه بكه‌ن و، كاربكه‌ن بۆ دروستكردنی كۆلیژێكی پزیشكی له‌شاری ڕه‌قه‌دا.
له‌مانگی نیسانی ڕابردوودا، ڕووداوێكی سه‌یر ڕوویدا، له‌و مانگه‌دا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه كه‌تیایدا دروشمی “ئای.ئێس.ئێچ.ئێس” واته سیسته‌می ته‌ندروستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ركه‌وت. كه به‌ئاشكرا دیاربوو له كورتكراوه‌ی “ئێن.ئێچ.ئێس”ی به‌ریتانیه‌وه وه‌رگیرابوو.
گه‌واهیدانێكی تۆقێنه‌ر
ئه‌گه‌رچی گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت: ” زۆر سه‌خته بتوانین ده‌رك به سروشتی ئه‌و سیسته‌مه ته‌ندروستییه‌ی داعش به‌رین”به‌ڵام ڕاپۆرته‌كان له‌موسل و ناوچه‌كانی تره‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌پزیشكه ئافره‌ته‌كان ناچار ده‌كرێن، به‌په‌چه و ده‌ستكێشه‌وه كاربكه‌ن.ته‌نها ژن بۆی هه‌یه چاره‌سه‌ری ژن بكات. هه‌ركه شه‌و داهات، هیچ پزیشكێكی ژن بۆی نیه له‌نه‌خۆشخانه‌كان بمێنێته‌وه.
یه‌كێك له‌پزیشكه‌كان كه پسپۆڕه له نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و نه‌شته‌رگه‌ری خوێنبه‌ره‌كاندا و، له‌به‌ریتانیا كارده‌كات و ناوی” دێڤید نۆت”ه، له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوودا له سوریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
دێڤید سێ جار گه‌شتی خۆبه‌خشانه‌ی بۆ سوریا كردووه، بۆ هاوكاری ئاواره‌و لێقه‌وماوه‌كان، پێشتریش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداری تر، وه‌ك بۆسنه، ئه‌فغانستان، سیرالیۆن، لیبیا‌و غه‌ززه، خۆبه‌خشانه كاری كردووه.
ئه‌و پزیشكه گه‌واهییه‌كی تۆقێنه‌ر ده‌دات، باس له‌وه ده‌كات كه له‌یه‌كه‌م گه‌شتیدا له‌ناوچه‌یه‌ك كاری كردووه كه‌له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای سوریای ئازاد‌دا بووه. له‌وكاته‌دا گه‌وره‌ترین خه‌می ئه‌وه‌بووه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ڕژێمه‌وه به‌به‌رمیلی پڕ له‌باروت بۆردوومان بكرێن. به‌ڵام دواتر مه‌ترسییه‌كه گۆڕاوه‌و گه‌وره‌تر بووه. ئه‌ویش به‌هۆی داعشه‌وه.
پزیشكه‌كه ده‌ڵێت: ” له‌ساڵی 2013 كه‌له شاری حه‌له‌ب بووم، شاره‌كه پڕ بوو له‌چه‌كداره‌كانی داعش، به‌ڵام ئه‌وكات وه‌ك ئێستا توندڕه‌و نه‌بوون. ده‌یانزانی من ڕۆژئاواییم، به‌ڵام كه‌سیش ئازاری نه‌داوم”.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: ” دواتر دۆخه‌كه گۆڕا، بۆیه له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا چاوه‌ڕوانم ده‌كرد یه‌كێك له‌چه‌كداره‌كانی داعش یان به‌ره‌ی نوسره، بێن قۆڵبه‌ستم بكه‌ن و بمبه‌ن”.
لێكدانه‌وه‌كان
ئه‌و پزیشكه به‌وردی باس له‌وه ده‌كات كه‌چۆن یه‌كێك له‌پزیشكه‌كان هه‌وڵیداوه ناكۆكی نێوان داعش و گرووپێكی تر چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام داعش گرتویانه‌وه په‌ل په‌لیان كردووه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ دیارده‌ی په‌یوه‌ندی كردنی پزیشكه‌كان به داعشه‌وه پێشكه‌ش ناكات. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ڕۆژئاوا خوێندوویانه، به‌ڵام به‌گشتی له‌وانه‌یه هۆكاره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بێت:
-پزیشكه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌و گرووپه‌وه. چونكه مه‌رج نیه هه‌ركه‌س خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزبێت، ئیتر پارێزراوبێت، له بیره توندڕه‌وه‌كان.
– دڕنده‌یی زیاد له‌سنوری ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه ڕژێمی سوریا ئه‌نجامیان ده‌دات.
-جێگه‌ی سه‌رنجه، زۆربه‌ی سه‌ركرده كلاسیكییه‌كانی ناوه‌ندی جیهادی له پزیشكه‌كانن. بۆنمونه:ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ڕابه‌ری ئێستای قاعیده پزیشكه.هه‌روه‌ها هومام به‌له‌وی، كه كه‌له‌ساڵی 2009دا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆ كوژی ئه‌نجامداو 7 ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكی و ئه‌فسه‌رێكی ئه‌رده‌نی كوشت، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه پزیشك بوو.