له‌رۆژانی 15 و 16ی حزه‌یران له‌سه‌ر داوه‌تی ناوه‌ندی قودس بۆ دیراساتی سیاسی (ئه‌رده‌ن) و به‌هاوكاری كۆڕبه‌ندی جاحز (تونس) له‌به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كۆنگره‌ی” به‌ره‌و دیموكراسیه‌تی ته‌وافوقی” به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك له بژارده‌ی حزب و كه‌سایه‌تی سیاسی و په‌رله‌مانتار و ئه‌كادیمی و هزری و چاڵاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی راگه‌یاندكار كه‌له 10 وڵاتی عاره‌بی هاتبوون، سازكرد.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا، كه به‌شێكی به‌رچاو له‌كه‌سایه‌تی چه‌پ و دیموكراتخواز به‌شداریان تێداكردبوو، له‌كوردستانه‌وه نوێنه‌ری حزبی شیوعی و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وبزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری به‌شداربوون،له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نی سیاسی و په‌رله‌مانتاری عێراقی ، هه‌ركه‌س بۆچوون و وتاری خۆیان پیِشكه‌ش كرد.
كاره‌كانی كۆنگره به‌سه‌ر پێنج گه‌ڕی پێشكه‌شكردنی وتاروبۆچوونه‌كان دابه‌ش ببوو، كه نوێنه‌ری هه‌ردوو وڵاتی عاره‌بی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڕێكدا قسه‌وباسیان پێشكه‌ش ده‌كرد، وڵاته‌كانیش بریتیبوون له” عێراق و سوریا ، میسر و فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و لوبنان و ئه‌رده‌ن و تونس و مه‌غرییب، له‌دواگه‌ڕی كۆنگره‌كه‌دا، كورته‌ی به‌شدارییه‌كان له‌لایه‌ن د.عوره‌یبی پێشكه‌شكرا.
سازدانی ئه‌م كۆنگره‌یه له‌كاتێكدا دێت كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و جیهانی عاره‌بی به‌تایبه‌تی دووچاری ته‌نگژه‌و قه‌یران و شه‌ڕوشۆڕێكی پڕ له‌ئاشوب بووه، له‌وده‌مه‌دا جیهانی عاره‌بی له‌خاڵی وه‌چه‌رخانی مێژووی خۆیدایه له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دیاتی دیموراسی و لێكه‌وته‌كانی ، له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دیاتی قبولكردنی یه‌كتری و شه‌ڕو ئاژه‌وادا. به‌تایبه‌تی كه‌له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا، هه‌ندێك له‌وڵاتانی عاره‌بی باهۆزێكی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌خۆوه بینی كه‌به‌به‌هاری عاره‌بی ناسرا، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌م ئه‌زموونی به‌هاری عاره‌بی و هه‌وڵه‌كانی به‌دیموكراسیبوون، بووه هۆكاری هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆیی و ڵكترازان له‌بری یه‌كگرتووی، له‌نێو ئه‌م باهۆزه‌دا، “دیالۆگی نیشتمانی” له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان شكستی هێنا “یه‌كتری قبولكردن” و “لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان” و “ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی” به‌ته‌واوه‌تی شكستیان هێنا.
پێناسی شه‌ڕوئاشوبی ئێستای جیهانی عاره‌بی له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی به‌ره‌و دیموكراسیه‌ته‌وه ده‌ستی پێكرد، كه هێزه سیاسیه‌كانی ناوخۆی وڵاتانی عاره‌بی له‌دۆزینه‌وه‌ی زمانێكی هاوبه‌ش و بنه‌مایه‌ك بۆ گفتوگۆ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و به‌پێچه‌وانه‌وه ، لێكدابڕان و پێناسی لۆكاڵیان به‌رزكرده‌وه وبه‌سه‌ر گروپ و تایفه‌و ئاین و ئاینزایی دابه‌شبوون، له‌وانه له‌هه‌موان زیادتر ئاشوبی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری بۆته ناسنامه‌ی پێكناكۆكیه‌كانی ئێستا، ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌جیهانی عاره‌بی چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی دیكه ده‌ژین له‌وانه كورد و كلدان ئاشور سریان كه سه‌ره‌ڕای په‌راوێزخستنیان ، هێزه دیموكراسیخوازه‌كانی جیهانی عاره‌بی وه‌كو شۆڤێنیه‌كان هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌م پێكهاتانه‌یان به‌پلان و ده‌ستی ده‌ره‌كی وه‌سف كردوه و له‌سه‌ر كوشت بڕ و جینۆسایدكردنیان نه‌هاتوونه ده‌نگ، ئه‌مڕۆش ئه‌م هێزی دیموكراتخوازه بۆته هێزێكی لاواز و ناگه‌ریگه‌ر به‌مشێوه‌ی ئیستای له‌توانای دانییه “به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری”به‌ته‌نها به‌ڕێوه‌ببات بۆیه كۆنگره‌كه‌ی به‌یروت و ناوه‌ندی قودس “پێشنیازی دیموكراسیه‌تی ته‌وافقی”یان وه‌ك قۆناغێكی گواستنه‌وه بۆ دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه پێشكه‌شكرد.
به‌شداربووانی كۆنگره، دانیان به‌وه‌دانا كه خودی ناونیشانی كۆنگره‌كه چه‌ندین مه‌غزا و مانای جیاجیا هه‌ڵده‌گرێت، كه خودی دیموكراسیه‌تی ته‌وافوقی پێچه‌وانه‌ی دیموكراسیه‌تی زۆرینه‌وه كه‌مینه‌یه كه جه‌وهه‌ری مللانێی دیموكراسیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌زۆرینه‌وه كه‌مینه، وڵات به‌ڕێوه‌بچێت ، واتا جارێكی دیكه ده‌بێت بۆ نه‌ته‌وه و نوخبه‌ی سه‌رده‌ست بگه‌ڕێینه‌وه و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی وڵات په‌راوێزبخرێن، بۆیه پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌م قۆناغی په‌ڕینه‌وه‌یه به‌ره‌و دیموكراسیه‌تی حه‌قیقی ببڕین؟ له‌وڵامدا هه‌ندێك له‌به‌شداربووانی كۆنگره پییان وابوو كه‌ئه‌مه رێگایه‌كه‌ی دروسته به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت هه‌رچه‌نده به‌ش به‌شێنه‌ش بهێنێته دی باشتره له‌وه‌ی كه شه‌ڕوكوشتار هه‌ڵبگیرسێت، به‌ومانایه‌ی ته‌نگژه‌ی وڵاتانی عاره‌بی ئه‌وه‌نده قه‌یراناوییه كه پێویسته رێگایه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له ته‌نگژه‌كان بدۆزرێته‌وه كه‌یه‌كیان “دیموكراسیه‌تی ته‌وافوقییه”.
لایه‌نه چه‌په‌كانی به‌شداربوو، به‌رێگایه‌كی دیكه‌دا بیریان بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كانی وڵاتانی عاره‌بی ده‌چوو، كه بنه‌مای گه‌یشتن به‌دیموكراسیه‌ت ته‌نها له‌میكانزمی هه‌ڵبژاردندا كورت ناكرێته‌وه به‌ڵكو به سه‌روه‌ری یاسا و دامه‌زراوه‌ییكردنی ده‌وڵه‌ت و داننان به‌مافی “هاوڵاتیبوون” بۆهه‌موو پێكهاته‌كان به‌یه‌كسانی و هێنانه‌دی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و ئه‌و بنه‌مایانه‌ش پێویسته له‌ده‌ستووره‌كاندا ره‌نگ بداته‌وه و كاری پێبكرێت.
شه‌ڕ و لێكترازان له‌عێراق و سوریا نموونه‌ی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینزاییه كه هۆكاره‌كه‌ی په‌راوێزخستنه، له‌به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن په‌راویزخستنی به‌ئه‌نقه‌ستی تایفه‌گه‌ری و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه، میسر نموونه‌یه‌كی په‌راوێزخستنی هاوڵاتیانه له‌مافه سه‌ره‌كییه‌كانیدا و به‌هاری عاره‌بی نه‌یتوانی دیموكراسیه‌ت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات، فه‌له‌ستین وه‌كو كێشه‌ی محوه‌ری عاره‌بی به‌ده‌ست و دوو كه‌رتبوون و نه‌بوونی خیتابی یه‌كگرتووی نیشتمانییه‌وه ده‌ناڵێنێ، لوبنان كه‌به‌یه‌كه‌مین پیاده‌ی دیموكراسیه‌تی ته‌وافوقی له‌جیهانی عاره‌بی ده‌ناسرێ به‌پێی رێككه‌وتنامه‌ی تائیف به‌ڵام دیسان ئه‌مڕۆ ئه‌م وڵاته‌ش ده‌سته‌وه‌ستان بووه به‌هۆی دیموكراسیه‌تی ته‌وافوقی و درێژبوونه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی ململانێی تایفی هه‌رێمی بۆ ئه‌و وڵاته و په‌یدابوونی نموونه‌ی چه‌ندین ده‌وڵه‌تۆكه له‌ناوڵاتی لوبنان.
ئاماده‌بووان قسه‌وباسیان له‌ئه‌زموونی تونس كرد، به‌گرنگیه‌وه ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها باس له‌رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نه‌قابات و نوخبه‌ی سیاسی كرا كه توانیان ببنه پارسه‌نگی هێزی گۆڕانكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌كرێت تێڕامانی جدی له‌سه‌ر بكرێت ، هه‌رچه‌نده ره‌خنه له‌وه‌ش گیرا كه به‌ته‌نها ده‌ستخۆشه له‌لایه‌كی سیاسی وه‌كوحزبی نه‌هزه بكرێت ، چونكه هێزی فشاری شه‌قام وچه‌پ و نه‌قابه پیشه‌ییه‌كان پارسه‌نگی دیوه‌كه‌ی دیكه بوون نه‌هزه‌یان ناچاركرد مل بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بكات.
له‌نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری دیكه‌دا، نموونه‌ی مه‌غریب وه‌كو ده‌ستوریه‌تی مه‌له‌كی و ده‌ستاوده‌تسكردنی حكومه‌ت یه‌ك له‌دوای یه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ره‌ده‌نیش شێوه‌یه‌ك له‌نموونه‌ی ئه‌م پله‌به‌ندییه به‌ره‌و ته‌وافقی و هه‌نگاو به‌ره‌و دیموكراسیه‌تی له‌سه‌رخۆ ده‌بینرێت، كه به‌شداربووان پێیان وابوو ئه‌ونموونه‌ی حكومی پاشانشنی ،نموونه‌یه‌كی گونجاوه له‌و دووجێگایه‌و ده‌كرێ تێرامانی زێتری بۆ بكرێت.
له‌كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا، چه‌ند خاڵێكی گرنگ ، جێگای هاوبه‌شی نێوان به‌شداربووان له‌وانه:
* نووسینه‌وه‌و بریاردرانی ده‌ستورێك كه زه‌مانه‌تی مافی هه‌موو هاوڵاتیان بكات به‌بێ جیاوازی.
* هێنانه‌دی یه‌كسانی و هاندانی ئافره‌تان تاوه‌كو رۆڵێكی زیادتر له‌پرۆسه‌ی گۆڕانكاری بگێڕن.
*هه‌نگاوی خێرا بۆ هێنانه‌دی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌عێراق و گرتنه‌به‌ری چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ سوریا.
* گرنگیدان به‌هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی فه‌له‌ستینی كه له‌ئیستادا به‌هۆی ته‌نگژه‌كانی ناوچه‌كه‌وه پێگه‌ی گرنگی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و له‌زاكیره‌ی خه‌ڵیدا كێشه‌كه بچوككراوه‌ته‌وه.
* به‌گرنگ وه‌رگرتنی رۆڵی مه‌رجه‌عه ئاینیه‌كان و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی پڵیته‌ی ئاگر كه‌وتنه‌وه.
* گرنگیدان به لاوان و ئافره‌تان كه بزوێنه‌ری شۆڕشه‌كانی به‌هاری عاره‌بی بوون و باشان په‌راوێزكه‌وتن و گێڕانه‌وه‌ی رۆڵ و پێگه‌ی شیاوی خۆیان.
* ره‌تكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و دووبه‌ره‌كی تایفه‌گه‌ری و تووند وتیژی ئاینی كه‌داعش و هاوشێوه‌كانی نموونه‌ی زه‌قی ئه‌م تووندوتیژییانه‌و جینوسایدكردنن.
له‌كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا، باس له‌سێ پێشنیاركرا بۆئه‌وه‌ی ببێته بابه‌تی كار‌و ئه‌نجامی كۆنگره ئه‌وانیش بریتیبوون له:
– ناوه‌ندی قودس نه‌خشه‌رێگایه‌ك له‌چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنی مه‌بادئی له‌ئه‌نجامی كۆنگره‌كه دابڕێژێت و بڵاویبكاته‌وه.
– ئه‌م نه‌خشه رێگایه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هه‌زار واژووی بژارده له‌وڵاتانی عاره‌بی ئاماده‌بكات.
– پێكهێنانی لیژنه‌ی “حوكه‌ما” له كه‌سایه‌تی ناودار و قه‌درگران بۆ كاركردنیان له‌سه‌ر نه‌خشه رێگا و هه‌وڵدانیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و ئاشوبی شه‌ڕوشۆِڕه‌كان و هێنانه‌دی دی سازانی گونجاو له‌هه‌رجێگایه‌كی جیهانی عاره‌بی.
دەتوانن لەم سایتە هەواڵەکە بە زمانی عەرەبی بخوێننەوە :
http://www.jahedhforum.org/web/