لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لە عێراق هۆشداری لە زیادبوونی دیاردەی فڕاندنی منداڵان دەدرێت

لە عێراق هۆشداری لە زیادبوونی دیاردەی فڕاندنی منداڵان دەدرێت

0 تێبینییەکان 22 بینینەکان
فەرماندەی پۆلیسی بەغدا ھۆشداری دا لە سەرھەڵدانەوەی دیاردەی فڕاندنی منداڵان و رایگەیاند، تەنھا لە میانی ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٥٠ منداڵ لە بەغدا بێسەروشوێن بوون و دوای ماوەیەک لە گەران بە دوایاندا ٩٠٪ـیان دۆزراونەتەوە.

لیوا عەدنان حەمود سەلامی فەرماندەی پۆلیسی بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، یاسای قەدەغەکردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ساڵی ٢٠١٢دا درەنگ دەرکراوە و وتی، “ئێستا ژمارەیەک لە بڕگەکانی یاساکە، پێویستیان بە ھەموارکردنەوە ھەیە”.

فەرماندەی پۆلیسی بەغدا ئاشکراشی کردووە، ژمارەیەکی زۆر تاوان لە چوارچێوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە پارێزگای بەغدا ئەنجام دەدرێت و رۆژانە منداڵێک یان ژمارەیەک منداڵ لە رەوشێکی نادیاردا بێسەروشوێن دەبن. وتیشی، “تەنھا لە میانی ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٥٠ منداڵ لە بەغدا بێسەروشوێن بوون”.

عەدنان حەمود سەلامی باسی لەوەش کردووە، ھێزە ئەمنییەکان لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ئەنجامدەدەن و وتی، “تا ئێستا، چەند کەسێک لەسەر تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون”.

لە ماددەی شەشەمی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە عێراقدا ئاماژە بەوە دراوە، ھەر کەسێک بازرگانی بە مرۆڤەوە بکات، ئەوا بە زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزا دەدرێت، ھەروەھا سزای دارایی لە ١٥ ملیۆن دینار بۆ ٢٥ ملیۆن دیناری بەسەردا دەسەپێندرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە