رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2019/12/22 شاندێکی ( بزووتنەوەی دواڕۆژی کوردستانی سوریا) سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزوتننەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی بزووتنەوەکەمان بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا،بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە و جیهان بە گشتی باسیلێوەکرا و هەردوو دیدو بۆچوونەکانیان لەمەڕ پرسە هەنوکەییەکان و یەکدەنگی هێز و لایەنە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان لەبەرامبەر هێرش و پەلاماردانەکانی وڵاتانی ناوچەکە بۆسەر کیان و ئیرادەی خەڵکی کوردستان،تەوەرێکیتری دیدار و کۆبوونەوەکە بوو ، لەکۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی بەردەوامی هەردوولاکرایەوە .