پیرۆزبێت ساڵی نوێی زاینی 2021 ..
به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی تازه‌ی 2021، پێرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌واوی جیهان ده‌كه‌م هیوادارم ساڵی تازه ببێته ساڵی خێر‌و خۆشی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی. له ساڵی نوێشدا خەڵکی کوردستان و عێراق لەناو ئەو هەموو قەیرانە و برسیەتی و دڵەراوکێیە دەربهێندرێت و کۆتایی بەم هەموو رۆژە رەشی و کارەساتە بێ کە ساڵانێکی زۆرە پێوەی دەناڵێنن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبیت هەموو هەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە بۆئەوەی لە ساڵی نوێ‌دا کێشەی دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران نەمێنیت ئەویش بە شەفافی لە داهاتی نەوت و گێڕانەوەی سامانی دەروازە سنوورییەکان و کۆتایهێنان بە قۆڕغکاری . چونکە ئیتر خەڵکی کرێکار و بەشمەینەتی کوردستان چیتر ناتوانێ بەم شێوەیە ژیان بەڕێبکات و رێژەی هەژاری لەئاستێکی مەترسیدار دایە.
ئومێدی ئێمە ئه‌وه‌یه كه خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له ناوچه‌كه و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێشڤه‌چوون به‌خۆیه‌وه ببینێت تا گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كی كه ئه‌مه‌ش به یه‌كگرتوویی و یه‌كخستنی دید و بۆچوونه جیاكان و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان بخه‌ینه پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تر ،بەتایبەت گۆڕانكاری و هه‌ڵومه‌رجی ناوچه‌كه هێنده خێران وا ده‌خوازێ كه به یه‌كگرتوویی رووبه‌رووی پێشهاته نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆییه‌كان ببینه‌وه و سوود له‌و بارودۆخه وه‌ربگرین كه‌هه‌ر گۆرانكاریه‌ك له ناوچه‌كه رووبدات.
له كۆتایدا هیوامه ساڵی تازه‌ی 2021 ساڵی خۆشی و ئاسووده‌یی تاك به تاكی خەڵکی کوردستان و عێراق بێت .
مام خدر
سكرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
کۆتایی دیسێمبەری ٢٠٢٠
هەولێر