زۆر كه‌س له تاقیكردنه‌وه‌كانی قوتابخانه و خوێندنگه‌كان ئه‌نجامێكی خراپ به‌ده‌ستده‌هێنن، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه كاتێكی زۆر به‌سه‌ر به‌رن بۆ خوێندن و خۆئاماده‌كردنیش بۆ تاقیكردنه‌وه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆكارێكی سه‌یر ئاشكراده‌كات بۆ خراپی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان، ئه‌ویش به‌رزی ئاستی بنمیچی هۆڵه‌كانی خوێندنه.
هه‌رچه‌نده زۆرجار هۆكاری خراپی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان، ده‌خرێته ئه‌ستۆی خراپی ئاستی خوێندكاران، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌م دواییه‌ی زانكۆی باشوری ئوسترالیا و زانكۆی دیكین په‌یوه‌ندییه‌كی نێوان هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه و خراپی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌رخستوه.
ئه‌و زانایانه بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه سه‌قفی به‌رز ده‌توانێت هۆكارێك بێت بۆئه‌وه‌ی زۆر كه‌س بێ هیوا بن له ئه‌نجامه‌كان له تاقیكردنه‌وه‌كاندا، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك جێگه‌ی داخه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له تاقیكردنه‌وه‌كان له هۆڵی وه‌رزشی گه‌وره یان هۆڵی دیكه ئه‌نجام ده‌درێن.
تیمی توێژینه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر ئیزابێلا پاوه‌ر، داتای 15 هه‌زار و 400 خوێندكاری زانكۆیان له نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2019 له سێ كه‌مپی زانكۆیه‌كی ئوسترالیا شیكرده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان به‌راورد كرد به به‌رزی سه‌قفی ژوری تاقیكردنه‌وه‌كانیان، بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و خوێندكارانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یان كردوه له‌و ژورانه‌ی سه‌قفیان به‌رزتره، نمره‌ی كه‌متریان وه‌رگرتوه، به‌ڵام هێشتا ناتوانن دیاری بكه‌ن كه بۆچی ئه‌مه ڕوده‌دات.
توێژه‌ران دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێش‌و له‌سه‌ر كاریگه‌ری ژوره جیاوازه‌كان له‌سه‌ر چالاكیی مێشك ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندی نێوان به‌رزی بنمیچی هۆڵه‌كان و ئه‌دای تاقیكردنه‌وه‌كان.
به به‌كارهێنانی واقیعی مه‌جازی بۆ گونجاندنی ژینگه، له‌وانه‌ش ڕوناكی و ژاوه‌ژاو، هه‌روه‌ها چه‌ند ئامرازێكی دیكه بۆ پێوانه‌كردنی په‌یوه‌ندی نێوان خانه‌كانی مێشك، دكتۆر پاوه‌ر و تیمه‌كه‌ی قه‌باره‌ی ژوری تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر تاكه‌كان هه‌بوه، هه‌روه‌ها تیمه‌كه لێدانی دڵ و هه‌ناسه‌دان و ئاره‌قكردنه‌وه‌یان پێوانه كردوه.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستوه كه ته‌نها دانیشتن له ژورێكی گه‌وره‌تردا ده‌بێته هۆی چالاكیی زیاتری مێشك كه په‌یوه‌ندی به گرنگیدان به ئه‌ركێكی قورسه‌وه هه‌یه، پاشان ئه‌مه‌ش پرسیارێكی وروژاند كه ئایا ناوچه گه‌وره‌كان ئه‌دای ئه‌ركه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه؟
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر جاكلین برۆدبێنت، له زانكۆی دیكین و هاوكاره له توێژینه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كردوه، “له ئوسترالیا زۆرێك له زانكۆ و قوتابخانه‌كان شوێنی گه‌وره‌ی ناوماڵ به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ئاسانكردنی لۆجستی و تێچونه‌كان، زۆر گرنگه دان به كاریگه‌رییه ئه‌گه‌رییه‌كانی ژینگه‌ی فیزیكی له‌سه‌ر ئه‌دای خوێندكاران و ڕێكخستنی پێویست بۆ دڵنیابون له هه‌مو خوێندكاران بنرێت”، ئه‌م ئه‌نجامانه ڕێگه‌مان پێده‌ده‌ن باشتر دیزاینی ئه‌و بینایانه بكه‌ین كه تێیدا ده‌ژین و كارده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشترین شێوه ئه‌نجام كاره‌كانمان ئه‌نجامبده‌ین”.