لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ شاندێکی (KNK) سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا

شاندێکی (KNK) سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٥/١٢/٢٠٢٤) شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(KNK )کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان هەڤاڵ زەینەب موڕاد هاوسەرۆکی کۆنگرە و هەڤاڵ ڕەفیق و هەڤاڵ شەهلا ئەندامانی کۆنگرە ، سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کورستانیان کرد لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە گەرمی پێشوازیکران .
لەدیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی کوردستان بەتایبەت ئاڵوگۆڕەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێکرا و جەخت لە بەستنی کۆنگرەیەکی ڕاوێژکاری کرایەوە لەبارەی کێشە و ئاریشەکانی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی یەکریزی زیاتری هێز و لایەنە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان .

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان هەموو ئامادەیی نیشاندا لەم بارەیەوە و لەکۆتاییدا وەفدی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەگەرمی بەڕێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە