سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، “بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمشەو 14 کەس گیانیان لەدەستدا کە 10 کەسیان پیاو و چوارەکەی دیکەیان ئافرەتن و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوونە ،لەناویشیان مامۆستا و خوێنکاری زانکۆی تێدایە .
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، وێڕایی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە قوربانییەکان و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ زامدارەکانیش دەخوازین و هیوادارین دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێو شوینی توند بگرنە بەر لە ئاشکراکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەکە و لایەنی کەمتەرخەم سزا بدرێن .
لەپاڵ خانەوادەی ئەو قوربانیانە دەوەستین و رێزیان لێدەگرین و بەهیواین سەبوری و دڵنەواییان بێت .
ناوەندی سۆرانی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٩ی دیسێمبەری ٢٠٢٣