له‌شه‌قامی ئۆرزدی له‌شاری سلێمانی سێ كچ دوكانێكی كۆفی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه له‌هه‌شتی به‌یانیه‌وه هه‌تا 12ی شه‌و كارده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌كچه‌كانیش به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “ئه‌م كاره‌ی ئێمه یه‌كه‌م كاره كچان كاری له‌سه‌ربكه‌ن‌و به‌شه‌و و به‌ڕۆژ له‌هه‌شتی به‌یانی تا دوانزه‌ی شه‌و به‌دو وه‌جبه كارده‌كه‌ین”.
مه‌زهه‌ر كه‌ریم، ئاوێنه:روخۆش یه‌كێك له‌و كچانه‌یه كه له‌و دوكانه كارده‌كات، له‌باره‌ی كاره‌كه‌یانه‌وه وتی “له‌دوكانێكی شه‌قامی ئۆرزدی كارده‌كه‌ین كه ستافه‌كه‌مان له‌سێ كچ پێكهاتوه‌و یه‌كێكمان وه‌ستای كاره‌كه‌یه‌و دوانه‌كه‌ی دیكه‌مان به‌رده‌ستی ده‌كه‌ین‌و زۆر دڵخۆشین به‌كاره‌كه‌مان”.
وتیشی “له‌فرۆشگاكه‌ماندا خوارده‌مه‌نیه گه‌رم‌و سارده‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین‌و یه‌كه‌م جاره كچان كاری له‌مجۆره بكه‌ن”.
ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌هه‌شتی به‌یانیه‌وه تا دوانزه‌ی شه‌و به‌دو وه‌جبه كارده‌كه‌ن”.
سه‌باره‌ت به‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێنه به‌رده‌میان له‌كاتی ئیشكردندا روخۆش وتی “ئیشكردن بۆ كچ تۆزێك قورسه زۆرجا توشی توانجی كوڕان ده‌بینه‌وه به‌ڵام ئێمه له‌به‌ر خۆشه‌ویستی كاره‌كه‌مان گوێ ناده‌ینێ‌و خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌ست خۆشییان لێكردوین”.
وتیشی “به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سوكارمانه‌وه هیچ ڕێگرییه‌كمان لێ ناكرێت‌و سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانمان ته‌نها ئه‌م كاره‌یه‌و له‌هیچ جێگه‌یه‌كی دیكه كارناكه‌ین”.
روخۆش‌و دو هاوڕێ كچه‌كه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هاوسه‌ره‌كانیان پشتگیری‌یان لێ ده‌كه‌ن، روخۆش وتیشی “زۆرترین كارم كردوه وه‌ك كاری رێكخراوه‌یی‌و كارگوزاریی‌و دوكانداریی‌و كاركردن نه‌نگیی نییه‌و ئه‌وه نه‌نگییه ده‌ست له‌خه‌ڵك پان بكه‌یته‌وه”.
ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه كه پێویسته ژنان تاده‌توانن كاربكه‌ن‌و پشت به‌خۆیان ببه‌ستن‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه كارده‌كات‌و له‌هه‌مو دۆخێك‌دا كاری كردوه.
روخۆش باس له‌روداوێكی پێكه‌نیناوی ده‌كات كه زۆربه‌ی كات له‌كاره‌كه‌یاندا روبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه وتی “یه‌كێك له‌هه‌ره یادگارییه گرنگه‌كان كه له‌كاره‌كه‌مدا به‌سه‌رم هاتبێت ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی گه‌نجان دێنه لامان وه‌ك خۆده‌رخستن ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان ده‌نێن به‌گوێیانه‌وه‌و له‌خۆیانه‌وه باسی كۆمپانیا‌و پاره‌ی زۆر ده‌كه‌ن ته‌نها مه‌به‌ستیان سه‌رنجڕاكێشانی ئێمه‌یه به‌لای خۆیاندا به‌ڵام ئێمه گوێیان ناده‌ینێ”.
له‌باره‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانی دارایش له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ئه‌مان، روخۆش وتی “قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ریی هه‌بوه له‌سه‌ر دۆخی ئابوری كوردستان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ئێمه‌ش”.