کۆمەڵێک خواردن ڕەنگە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جەستە بدەن و ڕۆڵیان هەبێت لە ڕێگرتن لە پەتای وەرزی و کۆرۆنا، جۆرەکانی تری ئەنفلۆنزا، هەروەها زو چاک بونەوە لە کاتی توشبوندا، كە دکتۆر کامهران رەسوڵ ژاژڵهیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئەو خۆراكانەی بڵاوكردوەتەوە.
1. سیر؛ ناسراوە بەوەی کاریگەرە له خۆپاراستن لە هەوکردن، دژە ڤایرۆس و دژە بەکتریا و دژە کەڕوە.
2. میوە مزرەمەنیەکان؛ چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، بێجگە لە ماددە دژەئۆکسانەکانی تر.
3. بڕۆکلی و سپێناخ؛ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان بە تایبەت ڤیتامین (A ،C ،E) بێجگە لە ماددە دژەئۆکسانەکانی تر و ڕیشاڵەکان، باشتر وایە زۆر کەم بکوڵێنرێن تا زۆرترین سودیان بمێنێتەوە.
4. بیبەری سور: دو ئەوەندەی مزرەمەنیەکان ڤیتامین سی تێدایە، جگە لەوەی سەرچاوەیەکی باشی بێتاکارتینۆیدە.
5. زەنجەفیل؛ یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات لەگەڵ ئاوسان و هەوکردنی قوڕگ و نەهێشتنی ئازاری درێژخایەن.
6. بادەم؛ سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین E و ئۆمیگا سێیە.
7. زەدەچەوە؛ ناسراوە بە کاریگەریەکانی بۆ نەهێشتن و خۆپاراستن لە هەوکردن.
8. چای سەوز؛ دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان.
9. بێریەکان وەک بلۆبێری و توتڕک و شلێک.
10. شۆربای مریشک؛ هەروەها شۆربای پەلەوەرەکانی تری وەک قاز و قەل، هەروەها قارچک.