كاتێك هەوڵ بۆ كار، خوێندن، پرۆژە یان هەر شتێك دەدەیت و دەتەوێت تێیدا سەركەوتوبیت، پێویستە بزانیت كە سەركەوتن لەسەر ئەم شەش خاڵە بەند دەبێت.
1. بە سەختی كاركردن
لە بابەتی هەوڵدان بۆ سەركەوتن، بڕوا بە بەخت مەكە، بەڵكو بە بڕوا بە سەخت كاركردن بكە، بەدوای رێگەی كورتكراوەدا مەگەڕێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانت.
2. ئارامگرتن
ئەگەر ئارامیت لەدەستبدەیت، ركابەرییەكەت لەدەستداوە، هیچ شتێك لە ناكاو دروستنابێت، بەڵكو بە هێواشی و لەسەرخۆیی هەموی رودەدات، زۆركەس لەم خاڵەدا پاشەكشێ دەكەن.
3. قوربانیدان
ناتوانیت بگەیت بەوەی كە دەتەوێت ئەگەر دەستبەرداری هیچ شتێك نەبیت و قوربانی بە بەشێكی دیكەی حەز و خولیاكانت نەدەیت، هەمو شتێك باجێكی هەیە، تۆ دەبێت لە خۆت بپرسیت ئامادەیت ئەو باجە بدەیت بەوەی واز لە بەشێك لە ئارەزوەكانت بهێنیت؟
4. سوربون
بەبێ سوربون لەسەر ئامانجەكەت، ناتوانیت ئەوە بەدەستبهێنیت كە دەتەوێت.
5. پابەندبون
هەندێك رۆژ هەیە كە ناتەوێت بیكەیت و پابەندبیت بە پلانەكانتەوە، بەڵام پێویستە زۆر لە خۆت بكەیت و نەوەستیت لەسەر پابەندبون بە پلانەكانتەوە.
6. متمانەبەخۆبون
متمانەبەخۆبون لە سەركەوتندا ئەوەیە بە خۆت بڵێیت من باش دەبم و بە ئامانجەكەم دەگەم، تەنانەت ئەگەر ئەوانیش منیان بە دڵ نەبێت.