
لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان بە توندی هەولی کۆنترۆلکردنی ئەو کەمپە لەلایەن سوپای عیراقەوە ئیدانە دەکات، بە پێشێلی یاسای نێودەوڵەتی تایبەت بە کەمپی ئاوارە و خەڵکی پەنابەر دادەنێ، چونکە ئەو کەمپە گەڤی زۆری لەسەرەو ژیانی دانیشتوانەکەشی بە هۆی هەرەشەو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە مەترسی دایە، بێگومان کۆنترۆلکردنیشی لەلایەن سوپای عیراق ترسو دلەراوکێی زیاتر لەو کەمپە دروست دەکات و مەترسیەکان زیاتر دەبن، لەو سۆنگەیەوە داوا لە حکومەتی عیراق و لایەنە بەرپرسەکان دەکەین ئەو مەترسیانە لەبەر چاو بگرن و دەست لە کۆنترۆلکردنی کەمپەکە هەلبگرن و ریز لە یاساو رێساکانی تایبەت بە پەنابەری بگرن، هەروەها داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بەو پێیەی ئەو کەمپەکە لەلایەن ئەوانەوە دامەرزروە و سەرپەرشتی دەکرێت بە زووی بچنە سەر خەت رێگری لەو کارە بکەن و پارێزگاری لەکەمپەکەو ژیانی دانیشتوانەکەی بکەن، لە هەمان کاتدا داوا لە حکومەتی هەرێمیش دەکەین بێتە دەنگو هاوکار بێت لە ئاسایی کردنەوەیی دۆخی کەمپەکە و پاراستنی گیان و ژیانی خەڵکە سڤیلەکەی.
لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
22ی ئایاری 2023