ساڵانی شه‌سته‌کان و حه‌فتاکان، کاتێک له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و پاشانیش ناوه‌ندی و ئاماده‌یی بوم، هه‌رکات وانه‌ی ئاینمان هه‌بوایه چه‌ند هاوپۆلێکم پۆله‌که‌یان به‌جێده‌هێشت و ده‌چو‌نه ده‌ره‌وه‌ی پۆل. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌بوو که‌ئه‌و هاوپۆلانه‌مان ئاینێکی جیاواز له‌زۆرینه‌ی قوتابیه‌کانی پۆله‌که‌یان هه‌بوو. وانه‌ی ئاین ته‌نیا وانه‌ی ئاینی ئیسلام بوو. واته ئه‌و بڕوایه‌ی که نۆرم و سروشتی بوو له‌قوتابخانه‌دا ته‌نیا ئاینی ئیسلام بوو. قوتابخانه له‌پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان دورو بێ‌ئاگا بوو.
له‌ساڵانی شەست و حەفتاکاندا ماڵمان لەگه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام، له‌شاری سلێمانی بوو، له‌گه‌ڕه‌که‌که‌ماندا چه‌ندین ماڵ هه‌بون که‌بڕوا و ئاینێکی دیکه‌یان هه‌بوو. گه‌ڕه‌کی جوله‌کان، که‌مێژویه‌کی کۆنی هه‌یه‌و جوله‌که‌ی کوردی زۆر لێ ژیاوه، دراوسێی سه‌رشه‌قام بوو. له‌شاری سلێمانی گه‌ڕه‌کی جوله‌کان و گه‌ره‌کی گاوران دوو گه‌ڕه‌کی کۆنی شارن. گه‌ڕه‌کی عه‌نکاوه‌ش له‌هه‌ولێر زیاتر دانیشتوانه‌که‌ی ئاینی مه‌سیحییان هه‌بوه‌و هه‌یه. له‌شه‌نگال زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئێزیدین. هه‌ر له‌کۆنه‌وه له‌شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان چه‌ندین ناوچه‌و گه‌ڕه‌ک هه‌بون که‌زیاتر دانیشتوانه‌که‌یان سه‌ر به‌بڕوایه‌ک یا ئاینێکی جیاواز له‌ئاینی ئیسلام بون. ئه‌و گه‌ڕه‌کانه ته‌واوکه‌ری گه‌ڕه‌که‌کانی تری شار‌و شارۆچه‌که‌کان بون و هیچ کات و هیچ که‌س گومانی له‌کوردبونیان و کوردستانیه‌تیان نه‌کردوه. ئه‌و کوردانه‌ی که له‌ساڵانی په‌نجاو شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوش به‌ره‌و ئیسرائیل کۆچیان کرد، ئێستاش نه‌وه‌کانیان شانازی به‌کوردبونیان و کوردستانیه‌تی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن.
کوردستان، هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه لانکه‌ی دڵنیاو ئارامی هه‌موو بڕوا‌و ئاینه جیاوازه‌کان بوه. خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆش کوردستان بۆته دورگه‌یه‌کی ئارام و دڵنیا بۆ هه‌بوو بڕوا‌و ئاینه‌کان.
قوتابخانه ده‌بێت ئاوێنه‌ی کۆمه‌ڵگه بێت و هاوکاتیش چه‌ند هه‌نگاوێک له‌پێش گۆڕانکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه بێت، تا نه‌وه‌یه‌ک ئاماده‌بکات که به‌دڵنیاییه‌وه دواڕۆژی وڵاتی پێبسپێردرێت. ئه‌رکی قوتابخانه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌و به‌دیدێکی یه‌کسان، قوتابی به‌بینینی ره‌نگ و بڕوا جیاوازه‌کان هوشیار بکات.
ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاکان خۆمان خاوه‌نی بڕیارنه‌بوین و سیسته‌مێکی نادادپه‌روه‌ری و تۆتالیتاری به‌سه‌ر کوردستاندا سه‌پێنرابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هیچ به‌هانه‌یه‌کمان نیه که‌قوتابخانه‌کانمان به‌و شێوه داخراو‌و نادیموکراسیه به‌رده‌وام بێت. تائێستاش قوتابخانه‌کانمان نه‌بۆ‌ته ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی که‌قوتابی به‌هه‌بونی ئاین و بڕوای جیاواز له‌کۆمه‌ڵگه‌و له‌جیهاندا هوشیاربکرێن. تائێستاش قوتابی هیچ زانیاریه‌ک ده‌رباره‌ی بڕوا‌و ئاینه جیاوازه‌کانی، نه‌ک دنیای ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، به‌ڵکو ئاین و بڕواکانی پێکهاته‌کانی کوردستانیش نازانێت. ئێستاش قوتابیه‌ک که‌ئاینه‌که‌ی ئیسلام نه‌بێت، له‌کاتی وانه‌ی ئایندا ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی وانه‌که. چونکه وانه‌ی ئاین ته‌نیا خوێندنی وانه‌ی ئاینی ئیسلامه. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئامانجی خوێندنه له‌سیسته‌مێکی دیموکراسیدا، کەقوتابی لەقوتابخانەدا دەبێت زانیاری لەسەر هەموو بڕوا‌و ئاینە جیاوازەکان پێبدرێت.
ئه‌رک و ئامانجی سه‌ره‌کی سیسته‌می خوێندن و فێرکردن له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کراوه‌ی دیموکراسیدا ئه‌وه‌یه که‌قوتابی ببێته مرۆڤێکی سه‌ربه‌خۆی به‌گومان و ره‌خنه‌گر، مرۆڤێک که‌نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان و دیارده‌کان دابنێت و خۆی به‌دوای وه‌ڵامدا بگه‌ڕێت. هەر لەپێناوی ئەم ئامانجەدا دەبێت ئەو بوارە بۆ قوتابی بڕەخسێت کەزانیاری لەسەر هەموو جۆرە ئایدۆلۆجی و بڕوا‌و ئاینێک دەستکەوێت.
بەڵام تائه‌مڕۆش، ساڵی ٢٠١٥، له‌قوتابخانه‌کانی کوردستان له‌بری وانه‌ی زانستی ئاینه‌کان، ته‌نیا ئاینی ئیسلام ده‌خوێندرێت. له‌بری ئەم وانەیە له‌کوردستاندا ده‌بێت وانه‌ی زانستی ئاینه‌کان بخوێنرێت. ئه‌م وانه‌یه‌یە کەزانیاری له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاین و بڕوا جیاوازانه‌ی که له‌کوردستان و له‌دنیای ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا هه‌ن، دەدات. ئامانجی وانه‌ی زانستی ئاینه‌کان ده‌بێت زانستدان و ئاشناکردنی قوتابی بێت به‌هه‌موو ئه‌و ئاین و بروایانه‌ی که له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و له‌جیهاندا هه‌ن. زۆر گرنگه هه‌ر له‌منداڵیه‌وه قوتابی بزانێت و هوشیاربێت به‌هه‌بون و رێزگرتن و په‌سه‌ندکردنی بیروبۆچون و ئایدۆلۆجی و بڕوا و ئاینی جیاواز. به‌م شێوەیە تۆوی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کراوه‌و یه‌کتر په‌سه‌ندکردن و دیموکراسی ده‌چێنرێت.