
ئەو ڤایرۆسە بوونی هەیە لەهەر شوێنێک بێت یان لەهەر کاتێک بیت ئەگەری توش بوونی هەیە جگە لەو ڤایرۆسە ڤایرۆسی تریش هەن دەبنە هۆکار بۆ نەخۆشیە سێکسیە گوازراوەکان وزۆربەی خەڵک نازانیت چین.بەڵام هۆشیاری دەربارەی ڤایرۆسی ئایدز و (یان هەر ڤایرۆسێکی تری نەخۆشیە سێکسیە گوازراوەکان )جیاوازە کە دەبێت خەڵک بیزانن ئەوڤایرۆسە ڤایرۆسی پەتای وەرزی نییە کە هەموو تاکێک دەزانی چۆن خۆی دەپاریزی لە پەتای وەرزی لەبەر ئەوەی ئەوەندە هۆشیاری بڵاو کراتەوە کە هەموو تاکێک لە کۆمەڵگا ئاگاداری خۆی بیت و دایک و باوک زۆر بەجوانی باسی پەتای وەرزی دەکەن بۆ منداڵەکانیان کەچۆن خۆیان بپارێزن،بەڵام هۆشیاری تەندروستی ڤایرۆسی ئایدز دەچێتەوە ڕیزی (پەروەردەی سێکسی) کە زۆر گرنگە لە منداڵییەوە فیری منداڵ بکرێت کەچی لەوخاڵە گرنگە دایک و باوک و قوتابخانە شەرمیان هەیە باسی خۆپارێزی بکەن لە ڤایرۆسە ،لێرەوە ئەو بابەتی( پەروەردەی سێکسی) بەربەستی زۆرە لەبەر ئەوەی خەڵکانێک تەنها وشەی (سێکس)دەبینن وشەی (پەروەردە) نابینن و ڕاستەوخۆ بیروهزریان بەهەڵەدا دەڕوا.
یەکێک لەخاڵە گرنگەکانی (پەروەردەی سێکسی) ئەوەیە فێرکردنێکی تەواو هەبێت و هۆشیاری بدرێت لەسەر نەخۆشییە سێکسیە گوازراوەکان و چۆنییەتی خۆپاراستن لێیان . هەر لە هەرزەکارییەوە دەبیت منداڵ هۆشیاری و زانیاری هەبێت لەسەر نەخۆشییە سێکسیە گوازراوەکان و چۆن بە پەیوەندی دەگوازرێتەوە ،بەو شێوە جۆرێک لە هۆشیاری تەندروستی هەر لە منداڵییەوە دروست دەبێت کە( نابێت پەیوەندی بەو جۆرە هەبێت کە دەبێتە هۆی توش بوون بەو ڤایروسە)، بەڵام بەداخەوە زۆربەی خەڵک هەر نازانن مانای نەخۆشی (سێکسی گوازرەوە ) چییە؟ نازانن مانای (پەروەردەی سێکسی چییە)،لە بنەڕتەوە ئامۆژگاری منداڵەکانیان ناکەن لەسەر ئەو ڤایروسە یان هەر جۆرێکی تری ڤایرۆسی سێکسیە گوازراوەکا ، پێیان شەرمە ئەو هۆشیارییە تەندروستیە بگاتە دەست خەڵک و هەرزەکار. دڵنیام ئەوەی توشی ئەو ڤایروسە بووە هیچ زانیارییەکی تەندروستی سێکسی نییە کە ئەو ڤایرۆسە چییەو چۆن دەگوازرێتەوە!.
لە یەکێک کە توێژینەوەکانم گەیشتمە ئەو دەرئەنجامەی کە خەڵک بەگشتی نازانن(پەروەردەی سێکسی چییە) ئینجا لەهەموو چین و توێژەکان و تەنانەت خاوەن بڕوانامەی بەرز هەبوو کەنەیزانییوە مانای پەروەردەی سیکسی نەک تەنانەت چییە! بەڵکو وەڵامدانەوەیان ئەوە بووە کەچۆن ئەو باسە شورەییە فێری منداڵ بکریت؟واتا بیری تەنها لای وشەی( سێکس) بووە نەک (پەروەردەکە) کە بەڕاستی ئەو زانستە زانستێکی قوڵ و فراوانە ئەگەر بە جوانی و بەپێی داب و نەریتی کۆمەڵگا دیزاین بکرێت و بگاتە خەڵک لە منداڵیەوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ کۆمەڵگا.
کۆتا نامەم بۆ دایک و باوکان فێرکردنی هەندی یاسا و هۆشیاری بۆ منداڵەکەت مانای ئەوە نییە هانی دەدەی بۆ ئەو بابەتە بەڵکو لەزۆر بابەت دەیپارێزی و ئەو جۆرە بابەتە ئەگەر چی دایکان و باوکان زەحمەت دەبینن لە فێرکردنی منداڵەکانیان ئەوا دڵنیات دەکەمەوە ئەو شتەی کە تۆی دایک یان باوک فێری منداڵە هەرزەکارەکەت ناکەین ئەوا زۆر بەئاسانی لەدەرەوە وەریدەگرێت ئینجا ئێوەی دایک و باوک نازانن لە ج سەرچاوەیەک وەردەگیریت.
دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستای زانکۆ لەکۆلێژی هەولێری پزیشکی