كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌عیراق راشیده‌گه‌یه‌نێت “تاماوه‌یه‌كی زۆر هاوڕێیانی دڵشاد شوێنی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان نه‌ده‌زانی”.
رونیشی كرده‌وه دڵشاد پێشتر سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر بوو كه له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌سه‌ری به‌رزكرابویه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دڵشاد وتارێكی نوسیبو تێیدا ره‌خنه‌ی له‌و گۆڕانكارییانه گرتبو كه وه‌زیری په‌روه‌رده له‌وتارێكدا باسی لێوه‌كردبو.
رێكخراوه‌كه رونیشیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و هێزه‌ی دڵشادی بردوه، هێزێكی ئاسایش بوه نه‌ك پۆلیس كه ئه‌ركی ئه‌و ده‌ستگیركردنانه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له‌روداوێكی په‌یوه‌ندیداردا هۆبه‌ی دژه تیرۆر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه كامێرامانی كه‌ناڵی نێوخۆیی كۆمه‌ڵی سه‌ر به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامیی (ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز)یان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرد.
هاوكات نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه خاوه‌نی ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ری ئاگاپرێس له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له‌قه‌زای كه‌لار بڕیاری راگرتنی بۆ ده‌رده‌كرێت، به‌هۆی سكاڵایه‌ك كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی تاپۆی كه‌لاره‌وه له‌سه‌ر هۆرێنی تۆماركراوه، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند دۆسێیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵیی په‌یوه‌ست به‌دابه‌شكردنی زه‌وی‌و زار‌و بونی نایه‌كسانی تێیاندا.
جێی ئاماژه‌یه جه‌لال هۆرینی له‌بواری راگه‌یاندن‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گه‌نجێكی چالاكه‌و چه‌ندین به‌دواداچونی بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی كردوه، به‌تایبه‌ت له‌به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌عێراق به‌ته‌واوی نیگه‌رانه له‌دیارده‌ی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێمی كوردستان، داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات واز له‌گرتنی رۆژنامه‌نوسان بهێنێت‌و ئه‌وانه‌شی ده‌ستگیركردون ئازادیان بكات.