لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ چی ڕوودەدات ئەگەر ئاکەپە دووبارە دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت؟‎

چی ڕوودەدات ئەگەر ئاکەپە دووبارە دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت؟‎

0 تێبینییەکان 47 بینینەکان

AKPماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا پارتی ئاکەپە نەیتوانی بە تەنها دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت ئەوا پارتی ئاکەپە دووبارە ناچاردەبێتەوە بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەکێک لە پارتەکانی دیکەدا. هەریەکە لە ماڵپەڕی سکای نیوز و بی بی سی ڕایانگەیاند ئەگەر پارتی ئاکەپە بە تەنها نەیتوانی زۆرترین کورسی لە ٥٥٠ کورسیەکەی پەرلەمان بەدەست بهێنێت ئەوا ماوەی ٤٥ ڕۆژی بۆ دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی نەتەوەپەرستی مەهەپە یاخود پارتی کۆماری گەل جەهەپە پێکبهێنێت و ئەگەر لەدوای ئەو وادەیەش پارتی ئاکەپە هاوپەیمانێتی لەگەڵ هیچکام لە پارتەکاندا دروستنەکرد ئەوا جارێکی دیکە تورکیا بەرەو سیاسەتێکی ناڕوون دەڕوات. ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆکی پارتی ئاکەپە چاوەڕوانی دەکرد لە هەڵبژاردنەکەی مانگی حوزەیرانی تورکیادا سێ لەسەردووی دەنگەکان بەدەستبهێنێت بە مەبەستی ئەوەی تورکیا بگەیەنێتە دەسەڵاتێکی سەرکردایەتی کۆماری بەڵام پارتەکەی نەیتوانی دەنگی پێویست لە هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیراندا بەدەست بهێنێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە