
به‌ئاماده‌بونی ژمارەیەک لە چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌دەنی و رۆژنامه‌نوسان، وه‌ك ناڕەزایەتییەک لە به‌رامبه‌ر نه‌دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیر نه‌كردنی بكوژانی هه‌ر سێ رۆژنامه‌نوس (كاوه گه‌رمیانی، سه‌رده‌شت عوسمان، سۆرانی مامه حه‌مه) سێ گوڵی ره‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم لە هەولێر دانرا.
هه‌ر لەو مەراسیمەدا به‌یاننامه‌یه‌ك ئاڕاستەی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرا و تێیدا داواکرا، ئەنجومەنی دادوەری رۆڵی خۆی بگێڕیت و تاوانبارانی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان بگه‌یه‌نێت به‌سزای یاسایی خۆیان
شیاوی باسە لەم گردبونەوەیەدا هاوڕی نەهرۆ عاڵڵایی لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کرد و چەپکە گوڵی وەفاداری لەسەر وێنەی شەهیدانی قەلەم دانا .