لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لێدوانێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان لەسەر رووداوەکانی شەنگال

لێدوانێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان لەسەر رووداوەکانی شەنگال

0 تێبینییەکان 29 بینینەکان

 له‌به‌رانبه‌ر رووداوه‌كانی شه‌نگال (بزووتنه‌وه‌ی  دیموكراتی  گه‌لی كوردستان ) نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌برێت و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی پێكهه‌ڵپژان و سه‌نگه‌رگرتن له‌ یه‌كتر سه‌ركۆنه‌ ده‌كات . بزووتنه‌وه‌كه‌مان پێی وایه‌ كه‌ له‌سه‌ر هه‌موو پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان پێویسته‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌له‌ بكه‌ن و ئه‌م دۆخه‌  هه‌ستیار و مه‌ترسیداره‌ به‌ گفتوگۆو لێك تێگه‌یشتن تێپه‌رێنن  . گه‌له‌كه‌مان له‌وه‌ها قۆناغێكدا پێویستی به‌ یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و دیده‌ جیاجیاكان هه‌یه‌ نه‌وه‌ك ته‌فره‌قه‌و دووبه‌ره‌كی كه‌  دواجار گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و شه‌نگال و ده‌ڤه‌ری ئێزیدیایه‌تی به‌تایبه‌تی تێیدا توشی نه‌هامه‌تی زیاتر ده‌بن .

بزووتنه‌وه‌ی  دیموكراتی  گه‌لی كوردستان
      3/ 3 / 2017

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە