ده‌مێكه شاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان بوونه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی توێژینه‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌كادیمی و زانستییه‌كان، به‌هۆی زۆربوونی خێرای ژماره‌ی دانیشتووانیان، به جۆرێك كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان دیارده‌یه‌كی ناسرووشتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌دوای نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردووه‌وه. به‌گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆی ژماره‌ی دانیشتووانی شاره‌كان تاوەکو ساڵی (1950) ته‌نیا 751 ملیۆن كه‌س بووه، كه‌چی ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی 1985 بووه‌ته 2 ملیار و له سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه گه‌یشتووەته 3 ملیار و ئێستا زیاتر له 5 ملیار مرۆڤ له سه‌نته‌ری شاره‌كانی جیهاندا ده‌ژین، له كاتێكدا رووبه‌ری شاره‌كان كه‌متر لە (%3)ـی كۆی رووبه‌ری وشكانی هه‌موو گۆی زه‌وییه. ئاشكرایه كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووان له رووبه‌رێكی بچو‌وكدا، وێڕای ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی شارستانی بۆ پێشكه‌شكردنی جۆره‌ها خزمه‌تگوزاری بۆ شارنشینان فه‌راهه‌م ده‌كات، له رووی خزمه‌تگوزاریی فێركاری و ته‌ندروستی و….هتد، هاوكات كۆمه‌ڵێك گرفتی ژینگه‌یی جۆراوجۆر دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت گرفته ژینگه‌ییه‌كانی وه‌ك، پیسبوونی هه‌وا، ژاوه‌ژاو، خاك، ئاو….هتد.
رووبه‌ر و دانیشتووانی شاری هه‌ولێر
رووبه‌ر و ژماره‌ی دانیشتووانی شاری هه‌ولێر، هاوشێوه‌ی شاره‌كانی جیهان گۆڕانێكی خێرای به‌سه‌ردا هاتووه، به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا. به‌راوردكردنی قۆناخه‌كانی فراوانبوونی رووبه‌ری شاری هه‌ولێر ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات، كه شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ناسرووشتی گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ نموونه له ساڵی 1991 رووبه‌ری شاری هه‌ولێر ته‌نیا 80 كیلۆمه‌تر دووجا و ژماره‌ی دانیشتووانی كه‌متر له نیو ملیۆن كه‌س بووه، كه‌چی له ساڵی 2012 رووبه‌ری شاره‌كه گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 130 كیلۆمه‌تر دووجا و دانیشتووانه‌كه‌شی نزیكبووه‌ته‌وه له 750 هه‌زار كه‌س. رووبه‌ری ئێستای شاره‌كه نزیكه‌ی 150 كیلۆمه‌تر دووجا و نزیكه‌ی ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی، ئه‌مه‌ش گرفتی جۆراوجۆری ژینگه‌یی دروستكردووه كه پیسبوونی هه‌وا پێشه‌نگی ئه‌م گرفتانه‌یه.
هۆكاره‌كانی پیسبوونی هه‌وای هه‌ولێر
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا پیسبوونی هه‌وای شاری هه‌ولێر بووه‌ته مژاری رۆژ و زۆری له‌سه‌ر نووسراوه و گوتراوه، بۆیه ده‌رخستنی گرنگترین هۆكاره‌كانی ئه‌م گرفته پاڵپشت به فاكته‌رە جوگرافییهكانی شاره‌كه به پێویست ده‌زاندرێت كه له به‌شێكی زۆری نووسین و به‌رنامه‌كاندا یان فه‌رامۆشكراون، یان شرۆڤهیەکی زانستییانه‌ی وردیان بۆ نه‌كراوه. هه‌رێمی كوردستان به گشتی خاوه‌نی پیشه‌سازیی گه‌وره نییه، تا رۆڵێكی نهرێنییانەی گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر پیسبوونی هه‌واكه‌ی، وه‌ك پیشه‌سازییه‌كانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل و كه‌شتی، ئامێره‌كانی ناوماڵ، پیشه‌سازییه پێترۆكیمیاوییهكان و… هتد. كه‌واته پیسبوونی هه‌وای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری پیشه‌سازی نییه، به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كی پیسبوونی هه‌وای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بریتییه له زۆریی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی به به‌ردبوو (Fossil fuel)، یان ئه‌وه‌ی پێی دەگوترێت (وزه‌ی ناپاك) وه‌ك گازوایل و به‌نزین له‌لایه‌ك و بوونی پیشه‌سازی پاڵاوتنی نه‌وت له لایه‌كی دیكه‌وه، بۆیه پاكبوونه‌وه‌ی هه‌وای شاری هه‌ولێر له‌م دۆخه‌ی ئێستای به‌كارهێنانی ئه‌م ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێل و موەلیدهكاندا ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌میش نه‌بێت نیمچه ئه‌سته‌مه.
ده‌رباره‌ی زۆری ژماره‌ی ئۆتۆمبیل و مۆلیده‌كان ده‌كرێت چه‌ند ئامارێك بخرێته‌ڕوو كه بریتین له:-
– هه‌رێمی كوردستان له‌رووی ژماره‌ی ئۆتۆمبیل به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له پێش زۆر له وڵاتانی حیهانهوهیه، وه‌ك هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (توركیا، رووسیا، كرواتیا، ئێران، ئه‌رده‌ن ……و هتد)، چونكه به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر 1000 كه‌س له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 350 ئۆتۆمبیلیان به‌رده‌كه‌وێت، واته هه‌ر سێ كه‌س له هه‌رێمی كوردستان ئۆتۆمبیلێكیان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش مانای پێشكه‌وتن نییه، به‌ڵكو مانای دواكه‌وتنی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی گشتییه، كه ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌كانی هه‌رێمی كوردستانی زیادكردووه، وێڕای بوونی زیاتر له 8 هه‌زار ماتۆڕسكیل له هه‌رێمی كوردستان، كه شاری هه‌ولێر پشكی شێری ئه‌م ژماره‌یه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
– ده‌رباره‌ی ژماره‌ی مۆلیده‌كان، ئاماره‌كانی پارێزگای هەولێر ئاماژه به بوونی نزیكه‌ی 1500 مۆلیده ده‌كه‌ن له‌شاری هه‌ولێر، (مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و هۆتێڵ و مۆتێل و خواردنگه‌كان، كافتریاكان ده‌گرێته‌وه)، ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌رده‌وام له زیادبوونه، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی رووداو، ساڵانه زیاتر له 500 هه‌زار مۆلیده‌ی جۆراوجۆر هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر رووبه‌ری شاره‌كه به‌راورد بكرێت به ژماره‌ی مۆلیده‌كان، هه‌ر (1) كیلۆمه‌تر دووجای شاره‌كه نزیكه‌ی 10 مۆلیده‌ی به‌رده‌كه‌وێت، كه‌واته هۆكاری پیسبوونی هه‌وای شاره‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م ئۆتۆمبیل و مۆلیدهكانن، بۆیه پاكبوونه‌وه‌ی هه‌وای هه‌ولێر نیمچه ئه‌سته‌مه، به‌م سیسته‌مه‌ی ئێستای كاره‌بای نیشتمانی و هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل.
ئاستی پیسبوونی هه‌وای هه‌ولێر
ئه‌وه‌ی تاوەکو ئێستا له‌سه‌ر پیسبوونی هه‌وای شاری هه‌ولێر نووسراوه و گوتراوه، كه‌مێكی نه‌بێت هه‌مووی زانیاری تیۆرین و پاڵپشتیی ئامارییان لاوازه یان هه‌ر نییه، چونكه تاوەکو ئێستا ته‌نیا یه‌ك بنكه‌ی پێوانه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كان له شاری هه‌ولێر هه‌یه، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت؛ ئه‌ویش هه‌موو گازه ژه‌هراوییه‌كان پێوانه ناكات، لێره‌وه پێویسته ئاماژه به چه‌ند سه‌رنجێك بكرێت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته:
– كاتێك ده‌گوترێت هه‌وای هه‌ولێر پیسه، ئه‌مه قسه‌یه‌كی گشتییه و دروسته، كه‌س لاریی نییه كه هه‌وای هه‌ولێر پیسبووه، به‌ڵام پێویسته ئاماژه به ئاستی پیسبوونهكهشی بكرێت، ئاخۆ به چ گازێك پیسبووه؟ بڕه‌كه‌ی چه‌نده؟ سنووری رێگەپێدراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م گازه چه‌نده؟ ئایا ئه‌م گازه له ئاسمانی شاری هه‌ولێر چه‌ند هێنده‌ی سنووری رێگه‌پێدراوی نێوده‌وڵه‌تییه؟ ئایا له چ شوێنێك و له چ كاتێك چڕیی گازه‌كه زیاتر ده‌بێت؟ كاریگه‌رییه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌م گازه چۆنه؟ و هتد… ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری دیكه پێویستی به به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زاستییانه ئاستی پیسبوونی هه‌وای شاری هه‌ولێر و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی دیاری بكرێت.
– باس له‌وه ده‌كرێت كه گه‌ڕه‌كه‌كانی باشوور و باشووری رۆژئاوای شاری هه‌ولێر، ئاستی پیسبوونیان زۆر زۆره و مه‌ترسیدارن، گه‌ڕه‌كه‌كانی باكووری شاره‌كه هه‌وایان پاكتره، ئه‌مه‌ش زانیارییه‌كی گشتییه و پێویستی به پێوانی ئاستی گازه‌كان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی خولی یان نیمچهخولی، له ته‌واوی مانگه‌كانی ساڵ و له ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه، به مه‌به‌ستی به‌راوردكردنی ئاستی پیسبوونی نێوان گه‌ڕه‌كه‌كان له مانگه جیاوازه‌كاندا.
– زۆر به ده‌گمه‌ن باس له گوێزرانه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه کراوە، به‌تایبه‌ت كاتێك گازه ژه‌هراوییه‌كان له رێگەی هه‌ردوو فاكته‌ری خێرایی و ئاراسته‌ی با ده‌گوازرێنه‌وه، ئاراسته‌ی باوی با له شاری هه‌ولێر له مانگێك بۆ مانگێكی دیكه و له وه‌رزێك بۆ وه‌رزێكی دیكه ده‌گۆڕێت، به گشتی ئاراسته‌ی باوی با له شاری هه‌ولێر، رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاته به رێژه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی(29%)ـی كۆی بایه‌كان له شاره‌كه، واته به پله‌ی یه‌كه‌م بایه‌كان له ئاراسته‌ی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه به‌ره‌و به‌شه‌كانی رۆژئاوای هه‌ڵده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هه‌ڵكردنی با له ئاراسته‌كانی دیكه‌وه بوونی نییه، بۆ نموونه هه‌ڵكردنی با له به‌شه‌كانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای شاره‌كه، پله‌ی دووه‌می وه‌رگرتووه به رێژه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی 27%، به‌تایبه‌ت له مانگه‌كانی پاییز و زستان، له كاتێكدا زبڵخانه‌ی هه‌ولێر و پاڵاوگه نایاساییه‌كان و ناوچه‌ی پیشه‌سازیی باشوور، كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیش له گوندی تیمار و چەند پیشەسازییەکی دیکە كه‌وتوونه‌ته ئه‌و ئاراستانه، بۆیه به‌بێ بوونی داتایه‌كی ورد له‌سه‌ر بڕی پیسكه‌ره‌كانی ناو هه‌وای شاره‌كه، شیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستییانه نییه، ئاماژه به قه‌باره‌ی پیسبوونی به‌شه‌كانی شاره‌كه بكرێت، یان ده‌ستنیشانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بكرێت كه ئاستی پیسبوونی هه‌وای زیاتره به‌راورد به گه‌ڕه‌کەكانی دیكه، به پێچه‌وانه‌وه هیچ گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر به‌ده‌ر نییه له پیسبوونی هه‌واكه‌ی به گازه ژهراوییهكان، به‌ڵام به بڕ و رێژه‌ی جیاواز.
-خێرایی با له شاری هه‌ولێر كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كان له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه، ئاماره به‌رده‌سته‌كانی خێرایی با له شاری هه‌ولێر، ئاماژه به كه‌میی خێرایی با ده‌كه‌ن به جۆرێك تێكڕای ساڵانه‌ی خێرایی با له شاره‌كه كه‌متره له (2م/چركه)، به‌ڵام خێرایی با له‌سه‌ر ئاستی مانگه‌كان جیاوازه بۆ نموونه له هه‌ردوو مانگی ئازار و مایس ئه‌م خێراییه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ سه‌رووی (4 مه‌تر/چركه). كه‌واته بڕی گوێزرانه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كانی سه‌ر شاره‌كه به‌گوێره‌ی خێرایی با له هه‌موو مانگه‌كان وه‌ك نییه، به‌ڵكو جیاوازی كاتی و شوێنی هه‌یه به گوێره‌ی خێرایی و ئاراسته‌ی با.
رێگەچاره‌ی پاكبوونه‌وه‌ی هه‌وای هه‌ولێر
چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر گرفتێكی ژینگه‌یی به‌گشتی و گرفتی پیسبوونی هه‌وا به‌تایبه‌ت؛ به‌بێ بوونی داتای ورد و دروست له‌سه‌ر گرفته‌گه ئه‌نجامی زانستی و وردی نابێت، ئه‌وه‌ی كه‌س ناتوانێت نكوڵی لێبكات پیسبوونی هه‌وای شاره‌كه‌یه، به‌ڵام جۆر و بڕی گازه ژه‌هراوییه‌كانی هه‌وای سه‌ر شاری هه‌ولێر، چه‌نده؟ چۆنه؟ ئه‌وه‌یان پێویستی به پێوانهكردنێكی رۆژانه و مانگانه و وه‌رزانه و ساڵانه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی زانستی رێگەچاره‌ی گرفته‌كه دابڕێژرێت؛ بۆیه یه‌كه‌م رێگاچاره‌ی هه‌نووكه‌ی پیسبوونی هه‌وای شاری هه‌ولێر ده‌ستنیشانكردنی قه‌باره‌ی پیسبوونی هه‌واكه‌یه له‌رووی كات و شوێنه‌وه، دوای ئه‌م هه‌نگاوه رێگەچاره كردارییه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی هۆكاره‌كانی پیسبوونه‌وه ده‌ستپێده‌كات، تا جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ولێر ئه‌گه‌رچی له‌رووی سیما و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه ژینگه‌یه‌كی ژیاری هه‌بێت، به‌ڵام هه‌میشه هاوشارییەکانی هه‌وای ژه‌هراوی هه‌ڵده‌مژن.