خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌ناوبانگترین خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و هه‌موو ساڵێك له شه‌ش بواردا ده‌درێت به شه‌ش كه‌سایه‌تی یان دامه‌زراوه كه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له یه‌كێك له‌و بوارانه‌دا.
شه‌ش خه‌ڵاته‌كه‌ی نۆبڵ له بواره‌كانی ئاشتی، پزیشكی، ئه‌ده‌ب، ئابووری، كیمیا، فیزیا، ده‌درێن.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی ترن سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵاته:
+ له‌نێوان ساڵی 1901 بۆ 2015، 573 خه‌ڵاتی نۆبڵ دراوه به‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه.
+ كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی تائێستا خه‌ڵاته‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه 874 كه‌س و 26 رێكخراون.
+ له ساڵی 1901ه‌وه كه تێیدا یه‌كه‌م جار خه‌ڵاتی نۆبڵ دراوه، تائێستا چه‌ند ساڵێك هه‌ن كه له‌به‌ر هۆكاری جۆراوجۆر ئه‌و خه‌ڵاته نه‌دراوه به‌هیچ كه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌ك. تائێستا 49 خه‌ڵاتی نۆبڵ نه‌دراوه كه زیاتر له‌كاتی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا بووه، به‌ڵام خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری له‌وه‌ته‌ی بۆ خه‌ڵاته‌كانی تر زیادكراوه، هه‌موو ساڵێك دراوه.
+ ئه‌و ساڵانه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌یان تێدا نه‌دراوه به‌هیچ كه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌ك:
ئاشتی: 1914, 1915, 1916, 1917, 1918, 1923, 1924, 1928, 1932, 1939, 1940, 1941, 1942, 1943, 1948, 1955, 1956, 1966, 1967, 1972
ئه‌ده‌ب: 1914, 1918, 1935, 1940, 1941, 1942, 1943
پزیشكی: 1915, 1916, 1917, 1918, 1921, 1925, 1940, 1941, 1942
فیزیا: 1916, 1931, 1934, 1940, 1941, 1942
كیمیا: 1916, 1917, 1919, 1924, 1933, 1940, 1941, 1942 .
+ تێكڕای ناوه‌ندی ته‌مه‌نی براوه‌كانی ئه‌م خه‌ڵاته له ساڵی 1901ه‌وه تا ئه‌مساڵ، 59 ساڵه.
+ له‌ناو براوه‌كانی ئه‌م خه‌ڵاته‌دا، باوترین مێژووی له‌دایكبوون 21-5 و 28-2ن.
+ تائێستا گه‌نجترین كه‌س كه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی بردووه‌ته‌وه، مه‌لاله یوسفزایه كه كچێكی پاكستانییه و براوه‌ی هاوبه‌شی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی رابردووه. مه‌لاله له‌كاتی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌دا ته‌مه‌نی ته‌نیا 17 ساڵ بووه.
+ به‌ته‌مه‌نترین براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ، لیۆنید هورویز براوه‌ی خه‌ڵاتی ئابووریی 2007ه كه ته‌مه‌نی 90 ساڵ بووه.
+ تائێستا 49 جار، ئه‌م خه‌ڵاته دراوه به ژنان.
+ تائێستا دوو كه‌س ئه‌م خه‌ڵاته‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه. یه‌كێكیان ژان پۆڵ سارته‌ر كه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی 1964ه. سارته‌ر هه‌موو خه‌ڵات و رێزلێنانێكی ره‌تده‌كرده‌وه. براوه‌ی دووه‌میش لی دوك سۆ بوو كه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی 1973یه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێنری كیسنجه‌ر.
+ تائێستا چوار براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ هه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ناچاركراون خه‌ڵاته‌كه ره‌تبكه‌نه‌وه، سیانیان ئه‌ڵمانین و له‌لایه‌ن هیتله‌ره‌وه ناچاركراون و دانه‌كه‌ی تریشیان روسییه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانه‌وه، ناچاركراوه خه‌ڵاته‌كه ره‌تبكاته‌وه.
+ تائێستا سێ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌كاتی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌دا، ده‌ستگیركراون، ئه‌وانیش ئه‌ڵمانییه‌ك و بورمییه‌ك و چینییه‌كن.
+ لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سور، سێ جار خه‌ڵاته‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه كه هه‌رسێكیان خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه. ئه‌م ژماره‌یه‌ش زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵه كه ته‌نیا براوه‌یه‌ك، بیباته‌وه.
+ لینوس پاوڵینگ ته‌نیا كه‌سه كه ته‌نیا خودی خۆی دوو خه‌ڵاتی نۆبڵی بردبێته‌وه: نۆبڵی كیمیای 1954و ئاشتیی 1962.
+ به‌های خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌براوه‌كان هه‌شت ملیۆن كرۆنه‌ی سویدییه.
له ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه:nobelprize.org