لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن لە سلێمانی چوار حزبی كوردستان كۆبونەوە

لە سلێمانی چوار حزبی كوردستان كۆبونەوە

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان

رۆژی شەممە ڕێکەوتی( 27-4-2019 )لە بارەگای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، بە ئامادەبوونی سكرتێر و بەشێك لە سەركردایەتی هەرچوار حزبی( شیوعی كوردستان، زەحمەتكێشانی كوردستان، حزبی كۆمەنیستی كرێكاری، بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان)، كۆبونەوەیەكی هاوبەش ئەنجامدرا، بەمەبەستی گفتوگۆكردن دەربارەی بارودۆخی سیاسی و باسكردن لەسەر هەلومەرج و ژیانی و گوزەرانی هاوڵاتیان و بیركردنەوە لە كاری هاوبەش لەو بابەتانەی كە هەموولایەك لەسەری رێكن، كۆبونەوەكە لە كەش و هەوایەكی هاورێیان و بیرو رای نزیك لەیەك بەڕێەوچوو،بەشداربوانی کۆبوونەوکە پێکهاتبوو لە :

حزبی شیوعی كوردستان( د.كاوە: سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی، هیوا عومەر ئەندامی مەكتەبی سیاسی، صبحی مهدی و عوسمان زیندانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی)

حزبی كۆمەنیستی كرێكاری کوردستان (عوسمانی حاجی مارف: سكرتێر، موحسن كەریم :جێگر، مستەفا باهیر: ئەندامی سەركردایەتی)

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان(گۆران جەلال: ئەندامی مەكتەبی سیاسی، بەختیار مستەفا: ئەندامی مكتەبی سیاسی: هاوری شوان : ئەندامی سەركردایەتی)

بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان (هاوڕێ مام خدر: سكرتێر، نەهرۆ عەللایی : ئەندامی مەكتەبی سیاسی).

0 FacebookTwitterPinterestEmail