بەپێی تازەترین توێژینەوە لە (Environment International) کۆمەڵێک لێکۆڵەری زانکۆی بێرمینگهامی بریتانی، ماددەی کیمیایی ژەهراوی بەکارهاتو لە ماددەی پلاستیکیدا وەک دژە سوتان بەکار دەهێنرێت، جەستەی مرۆڤ توانای هەڵمژینی ئەو ماددە ژەهراویەی هەیە لەڕێگەی پێستەوە، کاتێک پێستی مرۆڤ لەگەڵ ئەو ماددە پلاستیکیە وپێکهاتەی ژەهراوی بەکارهاتودا بەر یەک دەکەون.
یەکەم بەڵگەی گواستنەوەی ئەو ماددە ژەهراویە لەڕێگەی ئارەقی پێستەوە ڕودەدات، پاش ئەوەی تێکەڵ دەبێت بەئارەق لەڕێگەی پێستەوە دەگوازرێتەوە بۆ نێو خوێنی مرۆڤ.
بەیاننامەی ڕۆژنامەوای زانکۆی بێرمینگهامی بریتانی: زیان و دەرەنجامی ماددە ژەهراویەکەی نێو پێکهاتەی پلاستیک وادەکات بیرۆکەیەک دروست ببێت تا نەهێڵن ئەو ماددە ژەهراویە تێکەڵ بە پلاستیک بکرێت (ئەو ماددەی ناهێڵێت پلاستیک بسوتێت) بەڵگەی پێویست و ڕاست لەبەردەستدایە ئەو مادەیە هۆکارێکە بۆ توشبون بە نەخۆشیە زیانبەخشەکان لەوانە (ڕزینی جگەر، کۆ ئەندامی هەست، شێرپەنجە، مەترسی نەزۆکی) ئەمە لەکاتێکدا ئەو ماددە زیانبەخشە لەناو ژینگەدا بونی هەیە بەتایبەت لە کەرەستەکانی (کارەبایی و ئەلیکترۆنی کۆن و ڕاخەر و کەرەستەی بیناسازی)دا.
دزەکردنی پلاستیک بۆ ناو جەستەی مرۆڤ
تازەترین توێژینەوە زانستیەکان ئەوە دەسەلمێنن دەکرێت مادەی ژەهراوی بەکارهاتوی نێو پێکهاتەی پلاستیکی هۆکار بێت لەڕێگەی ئارەق و دواتر پێستەوە بگوازرێتەوە بۆ نێو خوێنی مرۆڤ، بەپێی تازەترین نمونەی وەگیراوی تاقیگەکان لەماوەی 24 کاتژمێردا لەدو شێوەی باوی مادە پلاستیکیەکاندا کە ڕێژەی ئەستوری پێکهاتووە لە کەمتر لە (5 سانتیمەتر) لەناو پێکهاتەکەیدا هەڵگری تێکەڵەی (ئەسیراتی دوانەی فینێل و چەندین جۆری پڕۆم)ە، کە لە کۆمەڵێک مادەی کیمیایی پێکدێت لە پلاستیک و کەرەستەکانی ناو ماڵدا بەکاردەهێنرێت وەک ڕێگریەک لە گڕگرتن و نەهێشتنی بڵاوبونەوەی ئاگر.
بەپێی توێژینەوەکە پێستی جەستەی مرۆڤ لەتوانایدا هەیە لە %8ی ئەو ماددە کیمیاییە هەڵمژێت، بەتایبەت ئەو جەستانەی زیاتر شێدار و ئارەق دەکەن، زیاتر لەتوانایاندا هەیە ئەو ماددە ژەهراویە هەڵمژن.
بەپێی بەیاننامە و ڕاگەیاندروای زانکۆی بێرمینگهام لەئێستادا توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر ئەنجام دەدەن تا بزانن لەڕێگەی هەواو و هەڵمژین و خواردنەوە مرۆڤ تا چ ڕادەیەک ئەو مادە ژەهراویانە هەڵدەمژێت.