لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق پیرۆز دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق پیرۆز دەکا

0 تێبینییەکان 41 بینینەکان

sardanyhzbyshuhyشاندێکی بزووتنەوەکەمان ،بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی ( ٨١) ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنیان و گەیاندنی پەیامی هاوپشتی سەردانی حزبی شوۆی عێراقیان کرد .

رۆژی سێ شەممە ڕێکەتی ٣١-٣-٢٠١٤ شاندێکئ بزووتنەوەکەمان کە پێکهاتبو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و خلیل محمود و تحسین یاسین و قهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکتەبی سياسی حزبی شيوعی عێراقیان کرد ،لەلایەن هاوڕێ ملازم خدر و هاوڕێیانی پەیوەندییەکان لەهەولێر بەگەرمی پێشوازیان لێکرا .salyadyhzb

وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبی شوعی عێراق لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامان و لایەنگری حزب، باس لە رۆڵ و کاریگەری حزبە چەپ و دیموکراتخوازەکان کرا لە رۆژگاری ئەمڕۆ،هەردوولا لەسەر ئەوە کۆک بون لەنێو زەڵکاوی تایەفەگەری و تیرۆرستی ئیسلامی پێویستە هێز و لایەنە سیاسیەکان لە عێراق و کوردستان یەکگرتوتر بن بۆ ئەوەی مەترسیەکان لەسەر کۆمەڵگا کەمتر بێتەوە دەستی ئەو هێز و فکرە نامۆیانە لەسەر ژیان و ئەمنیەتی خەڵک کورتتر بێتەوە .

لەکۆتاییدا وەفدی بزوتنەوەکەمان بەگەرمی بەڕێکران

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە