لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاوڕێ فاروق حنا سوپاسنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا

هاوڕێ فاروق حنا سوپاسنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان
سوپاس نامە
بۆ سەرجەم هاوڕێیان لە حزبی شیوعی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراسی گەلی كوردستان و خوشك و برایانم لە عەنكاوە لە كلدان ئاشوور سریان وەك یەك نەتەوە و تەواوی گوندەكانی دەوروبەری و هەروا سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان و هەموو ئەوانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا هاوكارم بوون و پێمەوە ماندوو بوون، بەتایبەت ئەو هاوڕێ‌ دڵسۆزانەی لە هەڵواسینی پۆستەر و درووستكردنی هاوكارم بوون، سوپاسی بێپایانم بۆ راگەیاندنی حزبی شیوعی بە ماڵپەڕو رۆژنامەكەوە هەروا ئەو بەڕێزانەی لە ریكلام و بانگەشەكاندا هاوكارم بوون، پێزانینم بۆ سەرجەمیان هەیەو بەڵێن دەدەم ئەو متمانەی بەمنیان بەخشی و گەیشتنم بە ئەندام پەرلەمانی عێراق، لە ئاستی بەرپرسیاریەتی دابم و ئەو بەرنامەیەی بۆخۆمداناوە بەهەموو توانام بەرگری لێبكەم و پشت و پەنای هەژاران بم و كاربكەم بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و وەك كوڕە هەژارێكی عەنكاوەو هەولێر ببمە خزمەتكاری داخوازیە رەواكانی سەرجەم كوردستانیان بم بەهەموو دین و ئایدیا و بۆچوونەكانیانەوە، بەرگریكاری مافی ئافرەت بم و هەوڵدەم لەگەڵ هێزە پێشكەوتووەكانی دی ناو پەرلەمانی عێراق بەڵێنەكان جێبەجێ‌ بكەم.

فاروق حنا
کاندیدی دەرچوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 
١٧\١٠\٢٠٢١
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە