هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په رایده‌گه‌یه‌نێت: “ئێمه یه‌كه‌مجاره له په‌رله‌مان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكییه‌وه ده‌ڕۆین و ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی مێژووییه و نابێت له ده‌ستی بده‌ین”.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له مه‌یدانی كارتاڵی ئه‌سته‌نبوڵ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا وتی: “ئه‌م جۆش و خرۆش و شادییه هه‌میشه‌یی ده‌بێت”.
ده‌میرتاش وتی: “له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌مان حه‌وتی حوزه‌یران سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، ناونیشانی رزگاریمان لایه ئه‌ویش پارتی دیموكراتیكی گه‌لانه. پێویسته ئه‌م هیوایه و ئه‌و مه‌كینه‌یه كه ده‌توانێت ئه‌و رێگایانه‌ی به به‌فر داپۆشراون خاوێن بكاته‌وه ناچارین به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی ببه‌ین”.
ده‌میرتاش هه‌روه‌ها وتی: “ئامانجی هه‌ده‌په ته‌نیا ئه‌وه نییه كه به‌ربه‌ستی سه‌دا ١٠ی هه‌ڵبژاردن تێبپه‌ڕێنێت و بچێته په‌رله‌مانه‌وه به‌ڵكو رێپێوانێكی دوورودرێژی ده‌ست پێ كردووه و تا ئه‌وكاته‌ی به‌ڕاستی خه‌ڵك ببێته ده‌سه‌ڵات ئه‌و رێپێوانه به‌رده‌وام ده‌بێت و له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌شتی حوزه‌یراندا درێژه به تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین”.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: “به‌یاننامه‌ی هه‌ده‌په له سه‌رانسه‌ری توركیا بووه‌ته جێگای خۆشحاڵی و جۆش و خرۆش و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌م وڵاته ئه‌وانه‌ن كه جموجۆڵیان هه‌یه”.
ده‌میرتاش له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ی له سه‌رۆك كۆمار و ئاكپارتی گرت و وتی: “هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی هه‌ده‌په ده‌ترسن و له مێژووی توركیادا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه پارتییه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات و توركیایش به جۆش و خرۆشه‌وه پێشوازی لێ ده‌كات”.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په وتیشی: “پێویست ناكات چه‌وساوه‌كان له توركیا بترسن، با ئه‌وانه‌ی كه له‌م مه‌یدانانه له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی گه‌زیدا هاوسه‌ران و منداڵانی ئێمه‌یان كوشت یاخود با ئه‌وانه بترسن كه له كۆڵانه‌كاندا به گاز، تانك، دار و به‌رد و ئه‌شكه‌نجه هێرشی سه‌ری ئه‌وانیان ده‌كرد بترسن. چونكه له نێو ده‌سه‌ڵاتی هه‌ده‌په‌دا هیچ جێگایه‌كی ئه‌م جۆره شتانه نییه”.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له كۆتاییدا وتی: “هه‌ده‌په وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی توركیایه و داواكارم له هاوڕێیان و ئه‌ندامانی پارتی په‌یامی برایه‌تی هه‌ده‌په بگه‌یه‌ننه ماڵ به ماڵی توركیا، چونكه یه‌كه‌مجاره له مێژوودا ئێمه له په‌رله‌مان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین و زۆر باش ده‌زانین له كوێوه هاتووه و به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆین”.
سه‌رچاوه: aa