له سه‌رده‌مێكدا هه‌ڵگرانی بژارده‌ی هزری سه‌رمایه‌داری شاڵاوی به‌رده‌وامی خۆیان دژ به سۆشیالیستی و چه‌مكی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به دووباره‌كردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی كۆتایهاتنی سه‌رده‌می ئایدیۆلۆژییه‌كان كارادهكهن، ئایدیۆلۆژیایه‌كی گشتگیری دیكه سه‌باره‌ت به ژیان و ئابووری و چالاكی مرۆڤ، وه‌ك عه‌قیده‌یه‌كی سروشتگه‌رایی بێ چه‌ندوچوون، كه بواری ده‌ربازبوون لێی و بازدانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ریدا نییه، ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه خۆی له ئایدیۆلۆژیای نیولیبرالیزم ده‌بینێته‌وه.
چه‌مكی نیولیبرالیزم پشت به دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌به‌ستێت. یه‌كه‌م: باڵاكردنی به‌ها و نه‌ریتی بازاڕی ئازاد به مه‌به‌ستی په‌كخستنی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له بواری بابه‌تی سیاسه‌ت و حوكمرانی ئابووری، به‌و مه‌به‌سته‌ی ئاسانكاری بۆ سه‌رمایه‌داران له بواری گوزه‌ری كاڵا و سه‌رمایه و ده‌ستنیشانكردنی گۆڕینی نرخ بكرێت. دووه‌م: چه‌سپاندنی ڕۆڵ و قه‌واری كه‌رت و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ڕێگای فراوانكردنی پرۆسه‌كانی به‌تایبه‌تكردن و نه‌هێشتنی چالاكی كه‌رتی گشتی و، دانانی ئه‌م ڕێبازه به سیاسه‌تی ئابووری ساغڵه‌م و گونجاو و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ئاراسته‌یه له بواری دانانی بودجه‌ی گشتی.
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی نیولیبرالیزم له بواری مێژووییه‌وه له بابه‌تی چه‌مكی لیبرالیزم دانابڕێت. سه‌ره‌تاكانی لیبرالیزم بۆ سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئایدیۆلۆژیی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری و هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندنی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له بورای سیاسه‌تی گشتیدا له پرۆسه‌ی كۆتایهاتن به قۆناغی فیود‌اڵیزم و، بنیاتنانه‌ی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ له نموونه‌ی ئه‌وروپادا بوو. بنه‌مای سیاسی لیبرالیزم جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر تاك و ئازادییه‌كان بوو و، له بواری ئابووریشدا كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان و پشتبه‌ستن به بۆچونه‌كانی ئاده‌م سمیت بوو، كه ئاماژه‌ی ده‌كرد “بواری بده كاربكات، بواری بده بڕوات”.
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا كاتێك بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئه‌وروپادا گه‌شه‌ی ده‌كرد، بیرۆكه‌ی نیولیبرالیزم به نیازی نوێبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بزافی كرێكاران و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن موڵكداره گه‌وه‌ره‌كان هاته‌كایه‌وه. به‌ڵام كاتێك جیهان له ئاكامی قه‌یرانه‌كانی سه‌رمایه‌داری به دوو شه‌ڕی جیهانی كاولكاریدا تێپه‌ڕی و دوای شه‌ڕ، قه‌یرانەکانی سه‌رمایه‌داری له چوارچێوه‌ی ئاراسته‌ی نیولیبرالیزم چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرا، سه‌رمایه‌داری په‌نای برده به‌ر بۆچونه‌كانی ئابووریناسی به‌ریتانی كینز، كه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له چالاكی ئابووری ده‌كرد و، به‌م جۆره‌ش ئه‌ركی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا له چوارچێوه‌ی پاراستنی سیستمی سه‌رمایه‌داری هاته‌كایه‌وه و، پاشگه‌زبوونه‌وه له بیرۆكه‌ی نیولیبرالیزم كرا، كه له ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست به هۆی داكه‌وتنی گه‌وره‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌داری هاته‌كایه‌وه و، له‌لایه‌ن بیرمه‌ندی لیبراڵیست ئوتریش فریدریش فۆن هایك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا.
له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی شه‌ڕی سارد، نیولیبرالیزم بوو به ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رمایه‌داری، كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕێگای به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی و سندقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و سه‌ربازی، كاری بۆ گشتاندنی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئابووری جیهاندا له‌سه‌رده‌می گڵۆبالیزمدا ده‌كرد.
سه‌ره‌تا نوێكانی خستنه‌ڕووی نیولیبرالیزم وه‌ك ئایدیۆلۆژی ڕوونی سه‌رمایه‌داری له‌و كاته‌دا بوو، كه خودی سه‌رمایه‌داری بانگه‌شه‌ی بۆ كۆتایهاتنی سه‌رده‌می ئایدیۆلوژییهكان دهكردو، ئه‌م چه‌مكه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری مارگریت تاتشر و ڕۆناڵد ریگان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چه‌مكی ده‌وڵه‌تی رعایهتی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌لانرا و، گرتنه‌به‌ری نیولیبرالیزم و به‌هێزكردنی بازاڕ به هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رده‌وامبوون و گه‌شه‌كردنی هه‌ژمونی سه‌رمایه‌داری جیهانی به‌تایبه‌تی ناوه‌نده سه‌رمایه‌داره‌كانی ئه‌مه‌ریكا دانرا.
چه‌مكی نیولیبرالزم و بنه‌ماكانی ته‌نیا له بواری ئابووری و بازاڕ و جۆڵه‌ی ئازاد و بێمه‌رجی سه‌رمایه خۆی نابینێته‌وه و، نیولیبرالیزم سستمێكی كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی گشتگیر ده‌خاته‌ڕوو، كه خۆی له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ناوه‌نده سه‌رمایه‌داره‌كان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی سامانی بێ‌شومار ده‌بینێته‌وه. ڕوونترین ده‌ڕبڕین له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌م بواره گشتگیرانه له نموونه‌ی نیولیبرالیزم له باسه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسی نیولیبراڵ تۆماس فریدمان وهدیدهكرێت كه ده‌ڵێت: “ده‌ستی شاراوه‌ی بازاڕ پێویستی به مشتی پۆلاینی بنتاگونی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و ههمبرگهری ماكدۆلاند جێگره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ماك دوگاڵ نییه”، كه گه‌وره‌ترین كارگه‌ی درووستكردنی چه‌كه له ئه‌مه‌ریكا.
یه‌كێك له‌هه‌ره بانگهشكهران و باوكی ڕوحی نیولیبرالیزم ئابوورناسی ئه‌مریكا میلتۆن فریدمانه، كه ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابووردوو ڕۆناڵد ریگان بووه. فریدمان كه خاوه‌نی قوتابخانه‌ی شیكاگۆیه له بواری ئابووری و دژ به بۆچونه‌كانی كینزه له مه‌ڕ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت و، پشتگیری له‌و كۆده‌تا سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، نموونه‌ش كۆده‌تای چیلی له ساڵی 1973 بوو. ئه‌م ئابووریناسه له كتێبی ” سه‌رمایه‌داری و ئازادی” ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه قازانج وه‌ده‌سهێنان جه‌وهه‌ری دیموكراسییه و هه‌ر حكومه‌تێك سیاسه‌ته‌كانی دژ به بازاڕ بێت ئه‌وا مانای وایه دژ به دیموكراسییه و ئه‌گه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پشتگیری بكرێت، بۆیه وا باشه ڕۆڵ و ئه‌ركی حكومه‌ت پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت بێت و، خۆی ته‌نیا له‌م بواره‌دا بسه‌پێنێت و ئه‌ركی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه خۆی به بابه‌ته لاوه‌كییه‌كان خه‌ریك بكات و، بابه‌ته گه‌وره و گرنگ و ڕاسته‌قینه‌كان وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی سامان و دابه‌شكردنی سامان و ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م بابه‌تانه ئه‌وا ده‌بێ بۆ هێزه‌كانی بازاڕ جێی بهێڵێت.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی نیولیبرالیزم له بواری ڕێكخستنی كاری سیاسی، به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی دیموكراسییه‌كی ڕوواڵه‌تی و شهكلییه، كه دوور له به‌شداری فراوانی خه‌ڵك له تێكڕای ئه‌و بابه‌ته چارهنووسازانهی په‌یوه‌ندی به ژیان و گوزه‌رانییه‌وه هه‌یه، چه‌مكی دیموكراسی ته‌نیا له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كۆده‌كاته‌وه و دیموكراسی له ڕه‌هه‌ندی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری داده‌بڕێت.
كارتێكردنی نه‌رێنی نیولیبرالیزم له‌سه‌ر ئابوورییه‌كانی وڵاتانی باشور و ئه‌و ئابوورییانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی به خۆوه نه‌بینیوه زیاتره. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م كارتێكردنه بۆ ئاراسته‌ی سه‌پاندنی مۆدێل و نموونه‌یه‌ك له سیستمی گه‌شه‌پێدان و گشتاندنی ئه‌و نموونه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌م جۆره بواری گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و وڵاتانه به گرتنه‌به‌ری ڕێگای تایبه‌ت به خۆی و له چوارچێوه‌ی پێداویستییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندن و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌شه‌پێدان نامێنێت.
جگه له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و بازرگانی و دارایی ناوه‌نده نیولیبرالیزمهكان له‌سه‌ر ئابووری وڵاتانی دیكه، بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌ما و بۆچونه‌كانی هزری نیولیبرالیزم پرۆسه‌یه‌كی هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستتێوه‌ردانه جۆراجۆره‌كان.
له كوردستانی خۆماندا یه‌كێك له گرفته‌كانی گه‌شه‌پێدان خۆبه‌ستنه‌وه و خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و بۆچوونانه‌یه نیولیبرالیزم بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات وه‌ك ده‌رگایه‌ك كه ناوه‌ندی بریار بۆ به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئابووری و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی جیهاندا به‌كاریده‌هێنێت، له ڕه‌وشێكدا هه‌رده‌م نیولیبرالیزم سروودی ڕێگا و بژارده‌ی خۆی به ته‌نیا فریادڕه‌س به گوێی ناوهندنهكانی بڕیار له هه‌رێمی كوردستان ده‌چڕێت، له كاتێكدا خۆبه‌ستنه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی نیولیبرالیزم له سایه‌ی ئابوورییه‌كی به‌رخۆردا جگه له ئابوورییه‌كی سه‌رمایه‌داری دواكه‌وتوو له ئاستی گه‌شه‌سه‌ندن و وابه‌سته به ناوه‌نده نیولیبرالیزمهكان نایهنێتهدی.