رۆژی دووشەممە رێکەوتی(١١\١٢\٢٠٢٣) هاوڕێ فاروق حنا عتو، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانی کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە گەرمی پێشوازیکرا .
لە دیدارێکی دۆستانەدا، دوایین ئاڵوگۆڕەکان لە عێراق و کوردستان و ناوچەکە باسیلێوەکرا و رۆڵی چەپەکان و نوێنەرەکانیان لە ئەنجومەنی نوێنەران و پرۆژەکانیان لەبارەی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان بوو .