لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاوڕێ مام خدر:هیچ بەهانەیەک هەڵناگرێت لەوە زیاتر کۆمەڵگا لەنێو قەیران و ڕاڕایی رابگیرێت،دەبێت جەژنی یەکریزی و سەربەخۆیی بێ

هاوڕێ مام خدر:هیچ بەهانەیەک هەڵناگرێت لەوە زیاتر کۆمەڵگا لەنێو قەیران و ڕاڕایی رابگیرێت،دەبێت جەژنی یەکریزی و سەربەخۆیی بێ

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز،هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پەیامێک رادەگەنێت و ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە ..

 جەژنی قوربان لەتەواوی موسڵمانان و خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و چین و توێژە جیاوازەکان پیرۆز دەکەم ،بەهیوام ئەو جەژنە جەژنی ئاشتەوایی و کۆتایهێنان بێت بە قەیران و کێشە و گرفتە ناوەخۆییەکان و هەمووان بەیەکەوە بەتایبەت دەسەڵاتداران هەنگاوی عەمەلی هەـڵگرن بۆ چارەسەری هەرچی زووە بۆ قەیرانە ئابوری و سیاسیەکان .

هەر لێرەدا ئەو دەرفەتە دەقۆزمەوە لەم جەژنەدا لەسەر هەموو لایەکمان پێوسیتە لەسەرووی هەموویانەوە هێز و لایەنە سیاسیەکان و دەسەڵاتداران،کۆتایی بە ناکۆکیەکان بهێنن و پەنجە بخەنە سەر برینەکان و چارەسەری قەیرانە ئابوری و سیاسیەکان بکەن کە ماوەی نزیکەی چوار ساڵە خەڵکی کوردستان بەدەستیەوە دەناڵینن و لە وەزعیەتێکی سەختی دارایی و ڕاڕایەکی زۆری دەروونی دەیگوزەرێنن ،چونکە خەڵکی کوردستان ناخۆشی و رەزاڵەت و دەردەسەری زۆر دیوە و لەمە زیاتر حەق نیە لەم وەزعیەتەدا رابگیرێت .

هیچ بەهانەیەک ئەوە هەڵناگرێت لەوە زیاتر کۆمەڵگا لەنێو قەیران و ڕاڕایی و خەڵکەکەی لەنێو کێشە و گرفتەکان رابگیرێت و بەرژەوەندییە حزبی و تایبەتیەکان وەلاوە بنێین و بەرەو ئایندەیەکی باشتر و گەشتر هەنگاو هەڵبگرین .

جارێکیتر جەژن لە هەموو لایەک و خەڵکی ئازیزی کوردستان و عێراق و تەواوی ناوچەکە  پیرۆز دەکەم و بەهیواین جەژنی خۆشی و شادی و کامەرانی و کۆتایهاتنی ناخۆشیەکان بێت .

سەرکەوێ ریفراندۆم

بچەسپێ سەربەخۆیی

مام خدر

سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

١\٩\٢٠١٧

هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە