لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پەیامی هاوڕێ مام خدر بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە

پەیامی هاوڕێ مام خدر بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی موسڵمانان و خەڵکی ئازادیخواز لە عێراق و کوردستان دەکا و لەهەمانکاتیشدا پەیامێک ئاراستەی دەسەڵاتداران دەکا، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

با جەژنی قوربان بکەینە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی و سارێژکردنەوەی برینەکان ..

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و تەواوی ئازادیخوازان لە جیهان دەکەم ،بەهیوام ئەو بۆنە ئاینیە دەرفەتێک بێ بۆ خالیبوونەوەی دڵو دەروونمان  لە رق  ناخۆشی ..

هیوادارم ئەم یادە ئاینیە دەرفەتیکیش بێت بۆ  هێز و لایەنە سیاسیەکان لە کوردستان تا بەرژەوەندییەکانیان بەلاوە بنێن و هەمووان بەبێ جیاوازی دەست لەناو دەست بۆ  ئاوەدانکردنەوەی زیاتر و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسانی کارکردن بۆ گەنجان و فراوانکردنی مافە فەردیی و مەدەنییەکان و بەهرەمەند بوونی تاکەکان لە ئازادییەکان و بەگەڕخستنی سەروەت و سامانەی ئەو کۆمەڵگایە بۆ خۆشبەختی خەڵکی وڵاتەکەمان، هیچ هۆکارێک شک نابەرم خەلکی ستەمدیدەی وڵاتەکەمان دوایی ٢٩ ساڵ لە حکومڕانی  هەر لەنێو دوو دڵی و دڵەراوکێ و برسیەتی و نەبوونی شەو و رۆژ بەڕێبکەن.

خەڵکی کوردستان و عێراق زۆریان رەزالەت و فەلاکەت کێشاوە و شایەنی خزمەتن، سەروەت و سامانی ئەو وڵاتەش هێندە زۆرە بەشی هەمووان دەکا ئەگەر بە یەکسانی و عەدالەت ئیدارە بکرێت.

جارێکیتر جەژنتان پیرۆز و وڵاتمان ئاوەدان و ڕێز و خۆشەوسیتیم قبوڵ بکەن ..

مام خدر

سکرتێری گشتی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

٣٠\٧\٢٠٢٠

هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail