مەبەمەستی پیرۆزبایی ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان رۆژی یەکشەممە رێكه‌وتی 19/3/2017 شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی هاورێ مام خدر سکرتێری گشتی ،به‌شداری 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانیان كرد و بروسكه‌یه‌كی بیرۆزباییان ئاراسته كردن، ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە :
به‌ڕێز / مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
بابه‌ت / پیرۆزبایی
دوای سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی ( 22 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ، به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به‌گه‌رمی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و ته‌واوی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین .
به‌رێزان….
ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان له ئان و ساتێكی ئێجگار هه‌ستیار دایه به‌وه‌ی كه بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی و كوردستان تایبه‌تی تر له بارودۆخێكدایه كه مایه‌ی به‌جددی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه ، بۆیه هیوای ئێمه ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو لایه‌كمان به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م باره ناهه‌مواره قۆناغه‌كه تێپه‌رێنین و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكه‌ین ، بێگومان هه‌ر یه‌ك له پارت ولایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی له سه‌ر شانه . بۆیه ئه‌وه‌ی كه پێویسته گه‌له‌كه‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕه‌چاوی بكه‌ن بوونی ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌یه به باری ناوخۆیشه‌وه..
جارێكی دیكه پیرۆزبایی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و وێرای په‌یوه‌ندی دێرین و دۆستانه‌مان جه‌خت له سه‌ر قوڵبوونه‌وه‌شی ده‌كه‌ینه‌وه..
هه‌رشاد بن ……..
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان