قسەم لەمەڕ شكۆی مرۆڤە، نەرقم لە عەرەبەكانی غەزەیەو نەلەجووەكانی تەلئەبیب، هەردولا مرۆڤن و پاراستنی شكۆیان ئەركە، بەڵام ئەوەی شایان بە نەفرەتلێكردنە هەردوك دەسەڵاتدارەكەی غەزەو ئیسرائیلن.
بەهیوام ریسوابن وەك چۆن نازییەكانی ئاڵمان و بەعسیەكان و داعشەكانی عێراق وشام ریسوابوون. ئەوەی حەماس كردی هەر ئەوەبوو كە داعش كردبویان، ئەوەی ئیسرائیل دەیكات هەرئەوەیە كە نازییەكان لە دژی جوو كردبوویان.. جیاوازییان تەنها لە شێوەی سوتاندنەكەیاندایە، ئەوان بەگازو كورە جوەكانیان سوتاندو خنكاند و ئیسرائیلیش بە ساروخی زیرەك عەرەبەكانی غەزە دەسوتێنێ..
با ئەوەش لەولاوە بووەستێ، كە دەیانجار سوتاندیانین و جێنۆسایدیان كردین دەنگی تاك و تەرای عەرەب و جووی لێ دەرچێ، كەس نەبوو بڵێت كوشتن و جێنۆسایدكردنی كوردەكان تاوانە ..من كوردم و خۆم لەوان بەمرۆڤتر نازانم بەڵكو لەوان زیاتر هەست بەبەرپرسیارێتی شكۆمەندی دەكەم .. دەنا كوردەكانیش جەستەیان لەبری خوێن ئاوی تێدا نییە.. ئێمەش شكۆمان هەیە..
ئەو كوردە موسڵمانانەی هاوار بۆغەزە دەكەن ڕاست ناكەن. چونكە لەتاوانی ئەردۆگان و كوشتاری رۆژئاوا بێدەنگن ئەوانە بەرلەوەی تورك وعەرەب و فارس شكۆیان بشكێنن خۆیان شكێنەری رێزو شكۆی خۆیانن. مرۆڤ بەخەم خوێن و شكۆی خۆیەوە نەبێت شینی بۆئەوانیش درۆیەكی گەورەیە.