شیلان جبار
مێژووی خه‌باتی پێشكه‌وتوو خوازانه‌ی ژنان به‌درێژایی(107) ساڵی رابردوو یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌بوه‌و، ئه‌ویش وه‌ستاندنه‌وه بووه به‌رامبه‌ر بهدابو نه‌ریتی دواكه‌وتووی یاسای پیاو سالاری‌و ئاینه‌كان، كوردستان ناتوانێت دابڕاوبێت له‌م مێژووه، به‌نموونه بزوتنه‌وه‌ی ژنان له‌پاشكۆی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان، كه‌فه‌لسه‌فه‌ی بیركردنهوهییان به‌كۆیله‌كردنی ژنانه، ده‌چێته چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ژنانه‌وه! به‌ڵام به‌ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌وه، ساویلكانه‌یه ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێبین خوشكانی ئیسلامی چاره‌سه‌ری پێشكه‌وتوو بخه‌نه به‌رده‌م كێشه‌كانی ژنانه‌وه، له‌سایه‌ی خه‌باتی ئه‌واندا یه‌كسانی بێته‌ئاراوه، له‌كاتێكدا له‌هیچ كوێی دونیا خوشكێكی ئیسلامی په‌یدا نابێت شان به‌شانی پیاوان پله‌و پایه بدات به‌ژنان، هیچ نه‌بێت له‌ناو ئاینه‌كه‌ی خۆیاندا ده‌رفه‌ت بدات به‌ژن ببێت بهموفتیو وتاربێژ، ئه‌ركی ئه‌وان له‌ماوه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م (25)ساڵه‌ی رابردوودا به‌سه‌له‌فی كردن‌و خستنه ماڵه‌وه‌ی ژنان‌و به‌ندكردنیان بووه له‌چوارچێوه‌ی ماڵ‌و دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ژنان له‌شوێنی گشتی‌و ته‌به‌نی كردنی سیمای حیجابی سه‌له‌فیه‌ت لهسعودیهو ووڵاتانی تره‌وه بۆ كوردستان بووه، له‌ئه‌قڵی ئه‌وانه‌وه باشترین دۆخ بۆ ژن ئه‌وه‌یه كه‌ژن ته‌نها وه‌سیله‌یه‌ك بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خواسته سێكسیه‌كانی پیاوان‌و منداڵ خستنه‌وه، له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دهردهكهونو ده‌ڵێن فره‌ژنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنانه، یان ئه‌و مه‌لایانه‌ی كه‌به به‌رده‌وامی له‌مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه دهردهكهونو سوكایه‌تی به‌ژن ده‌كه‌ن، به‌ڕای من ده‌چنه چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ژنانه‌وه، چونكه ده‌یانه‌وێت دۆخ‌و ره‌وشی ژنان به‌ره‌و عاقارێك ببه‌ن.
كه‌واته چه‌ندین جۆر له‌بزوتنه‌وه‌ی ژنانمان هه‌یه، له‌وانه بزووتنه‌وه‌ی ژنانی چهپو كۆمۆنیست، فیمینیست، ئیسلامی…هتد، به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی كه‌پێویسته له‌ئێستادا ئه‌وه‌یه به‌هێزی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانی خوازی ژنانه، كه‌سه‌ر به به‌ره‌ی ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگایه‌و بڕوای به‌یه‌كسانی بێ قهیدو شه‌رت هه‌یه، ته‌نها زهرورهتو ته‌كوینی ژیانی ئینسان‌و بنه‌مایه بۆ خه‌باته‌كه‌ی نه‌ك شهریعهتو داب‌و نه‌ریتی كۆن.
به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره له‌بزووتنه‌وه‌ی ژنان، به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه رێگری لێكراوه‌و سه‌ركوتكراوه، له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌وه تاچه‌ند پێت وایه له‌ئێستادا بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی فیعلی بوونی هه‌یه؟. ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه كردم، بێمه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانی خوازی ژنان، وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازی له‌كوردستان، ده‌توانم بڵێم له‌ئێستادا لاوازه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌كوردستان، لاوازه‌و پاشه‌كشێی پێكراوه ناتوانین بڵێین بوونی نییه بوونی هه‌یه، به‌ڵام لهدیفاعێكی زۆر لاوازدایه‌و ناتوانێت به‌ر به‌ره‌هه‌ندی كۆنه په‌رستی له‌كۆمه‌ڵگادا بگرێت‌و ببێته به‌ربه‌ستێك به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر بهههیئهتی ئینسانی ژن ده‌كرێت له‌كۆمه‌ڵگادا.
دیاره‌ئه‌وه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه من پێم وایه بزووتنه‌وه‌ی ژنان بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه، كاتێك ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه‌ی كهبهجدی باوه‌ڕیان به‌یه‌كسانی ژن‌و پیاو هه‌یه له‌كۆمه‌ڵگادا بێ هێزدهبن، به‌دڵنیاییه‌وه بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانی خوازیش بێ هێز ده‌بێت، ئێمه ساڵانی نهوهتهكانمان بیره كهچهپو كۆمۆنیسته‌كان جێگه‌و رێگه‌ی خۆیان هه‌بوو له‌ساحه‌ی سیاسی كوردستان‌و پایان له‌سه‌ر مافه ئینسانیه‌كانی ژنان داده‌گرت، بزوتنه‌وه‌ی ژنان له‌ده‌ست ئه‌وان بوو وه به‌هێز بوو، نه‌ك ده‌یتوانی بهربهستیبَك بێت، به‌ڵكو هێرشی توندیشی ده‌كرده سه‌ر ئه‌گه‌ر یه‌كێك ئه‌م بۆچونه كۆنه په‌رستانه‌ی كهكۆتو زنجیر ده‌خاته قاچی ژنانه‌وه.
ئه‌گه‌ریه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی دهركهوتنو دروست بوونی بزوتنه‌وه جیاوازه‌كانی ژنان بریتی بێت له‌ئازادكردنی ژن لهكۆتو به‌نده سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌بڕوای تۆ ئه‌و رێكخراو‌و بزوتنه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستان بونیان هه‌یه وه‌كوو كۆمه‌ڵێك لایه‌نی داكۆكیكار له‌مافه‌كانی ژنان، تاچه‌ند توانیویانه له‌روانگه‌ی كاری رێكخراوه‌ی خۆیانه‌وه‌و له‌وبه‌شه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی رێكخراوه‌ییه‌وه هه‌یه لانی كه‌م به‌شێك لهمافو ئازادییه‌كان بۆ ژنی كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن؟، ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م رێكخراوانه توانیویانه لانی كه‌می مافه‌كانی ژنان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن بێگومان ده‌ڵێم نه‌خێر!، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوانه دروست كراوی كۆمه‌ڵێك حزبی سیاسین‌و هه‌ریه‌ك به‌ئاره‌زووی لایه‌نه‌كه‌ی پرسی ژنان ده‌باته پێشه‌وه، وه‌ئه‌وه حه‌قی خۆیانه! یاخود كۆمه‌ڵێك كه‌سانی ئه‌كادیمی‌و ژنی رۆشنبیرن هاتوون گروپێك یان رێكخراوێكی ژنانیان پێكهێناوه، ئه‌م بزوتنه‌وه یان رێكخراوه له‌ناو هه‌ناوی ژنان‌و كێشه‌كانی ژنان هه‌ڵنه‌قوڵاوه، لهئهزمهیهكی فكری گه‌وره‌دایه‌و نازانێت ئامانجی چییه، به‌شوێن رووداوه‌كان‌و پرسی كوشتنی ژنان ده‌كه‌وێت، وه‌ك نمونه نه‌یانتوانیوه خۆیان به‌شێك بن لهگۆڕانكارییهكانو پرس له‌كۆمه‌ڵگا بخوڵقێنن.
رێكخراوی ژنان ده‌بێت له‌هه‌ناوی كێشه‌كانی ژنانه‌وه، له‌ناو كارگه‌و ناوه‌نده‌كان، له‌فه‌رمانگه‌و خوێندنگه‌كان له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه هه‌ڵقوڵابن، كێشه‌كانی ژنان كه‌م نین له‌م دۆخه‌ی ئێستای كوردستان، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوڕێكی خێرا بده‌ینه‌وه ته‌نها له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه به‌ئاسانی ده‌بینین تائێستا ژنان چه‌ندین باجیانداوه، قه‌یرانی سه‌پێنراوی ئابووری، خراپ بوونی خزمه‌ت گوزارییه‌كان، نه‌بوونی موچه‌و دۆخی ئابوری خراپ، هه‌موو كێشهكانیتر، من پێموایه چه‌ند به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر ژناندا شكاوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م كێشانه‌ی كه‌به‌سه‌ر ژنانی كوردستاندا چڕبونه‌ته‌وه، بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی پێشكه‌وتووخواز نابینین، ئه‌م هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیه به‌رفراوانه‌ی كهدهبینرێتو هاواری ژنان له‌دژی بێ مووچه‌یی‌و بێ ئاویی‌و بێ كاره‌بایی گوێمان لێ ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هێزێكی سیاسی پێشكه‌وتووخوازی به‌هێز له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان بوونی نییه، به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی ژنان بۆ دۆخێكی باشتر‌و ئینسانی‌تر له‌گره‌وی ئه‌وه‌دایه كهبزوتنهوهیهكی به‌هێزی یه‌كسانی خوازی ژنان له‌خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، له‌شوێنی كار‌و ژیانه‌وه سه‌ر هه‌ڵبدات، ئه‌گه‌رنا ئه‌م رێكخراو‌و گروپانه‌ی ئێستا سه‌رباری ماندوو بوون‌و شه‌و نخونییان، ناتوانن ئاڵوگۆڕێكی جدی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمهڵگاو ژنان بكه‌ن.