لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بەهۆی شاردنەوەی زانیاری نەتوانراوە بەشداری لە ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵیدا بکرێت

بەهۆی شاردنەوەی زانیاری نەتوانراوە بەشداری لە ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵیدا بکرێت

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

سەنتەری میترۆ بڵاویکردەوە، بەهۆی شاردنەوەی زانیاری لە هاوڵاتیان و میدیاكاران، نەتوانراوە بەشداری چالاكانە بكرێت لە ئاشكراكردنی دۆسییە زۆر و زەوەندەكانی گەندەڵی.

رۆژی  پێنجشەممە(٢٨\٩\٢٠٢٣)، لە رۆژی جیهانی گشتاندنكردنی سوود وەرگرتن لە زانیاری سەنتەری میترۆ راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی شاردنەوەی زانیاری هەستیار و گرنگ لە هاوڵاتیان و میدیاكاران لە تێوەگلانی بەرپرسانی حكومی و حزبی لە دەستدرێژی بۆ سەر سامان و موڵكی گشتی، نەتوانراوە بەشداری چالاكانە بكرێت لە ئاشكراكردنی دۆسیە زۆر و زەوەندەكانی گەندەڵكاران.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە بەڵگەنامە و ئامارە فەرمییەکان بخرێنە خزمەتی هاوڵاتیان، میدیاكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و پسپۆران، تاوەکو ببنە هاوبەش لە پرۆسەی بەگژداچونەوەی گەندەڵی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، نابێت زیرەکی دەستکرد بكرێت بە ئامرازێكی دیکە بۆ ساختە هەواڵ و زانیاری گەمەپێكراو، یان پێشێلكردنی مافە بنەڕەتییەكانی هاوڵاتیان.

باس لەوەشکراوە، “زانین مەرجێكی گرنگە بۆ حكومداری باش ، پەیوەندی نێوان مافی زانین و دیموكراسیەت لە یەكدی جیاناكرێنەوە، دەستگەیشتن بە زانیاری و بڵاوكردنەوەی بە شێوەیەكی ئازاد، سیستمی دیموكراسی بەهێز دەكات، هەروەك بە پێچەوانەشەوە نەبوونی زانیاری رێگە خۆشدەكات بۆ گەندەڵی و چەواشەكاری و بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە