لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بروسکەی هاوخەمی بزووتنەوەکەمان بۆ حزبی شیوعی بەهۆی گیان لەدەستدانی هاوڕێ دیلمان ئامێدی

بروسکەی هاوخەمی بزووتنەوەکەمان بۆ حزبی شیوعی بەهۆی گیان لەدەستدانی هاوڕێ دیلمان ئامێدی

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

dlimanبه‌ڕێزان / سكرتێرو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
                   حزبی شیوعی كوردستان
به‌رێزان   / خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی كۆچكردوو (دلمان ئامێدی ) Logo
به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) سه‌ره‌خۆشی خۆمانتان پێ راده‌گه‌یه‌نین پێمان وایه‌ كه‌ له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ تێكۆشه‌رو بیرمه‌نده‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌لێنێكی گه‌وره‌ له‌ ریزه‌كانی حزبی شیوعی دروست ده‌كات له‌ هه‌مان كاتدا گه‌لی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نیشتیمان په‌روه‌رێكی بێ وێنه‌ی له‌ ده‌ست داوه‌. له‌م دۆخه‌دا كه‌ ناوچه‌كه‌ و كوردستان به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێ تێكۆشه‌ری هاوشێوه‌ی هاورێ دلمان ئامێدی زه‌روره‌تێكی هه‌نووكه‌یی بوون. هاورێی تێكۆشه‌ری كۆچكردوو كه‌ هه‌موو ژیانی خۆی له‌ پێناو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نادادی و زوڵم و سته‌م ته‌رخانكردبوو له‌ ته‌ك خه‌باتی سه‌ربازی سیاسییه‌كی لێهاتوو و رووناكبیرێكی گه‌وره‌ی گۆڕه‌پانی كوردستان و عێراق بوو،بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی له‌ناكاوی ئه‌م هاورێ خه‌باتگێرو پێشكه‌وتنخوازه‌ بێگومان مایه‌ی تاسان و نیگه‌رانییه‌كی قووڵًی خه‌ڵكی كوردستانه‌ به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه‌.
جارێكی دیكه‌ هاوخه‌می خۆمان بۆ ته‌واوی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رو دۆست و هاوبیرانی هاورێی كۆچكردوو ( دلمان ئامێدی ) ده‌رده‌برین.
سه‌بووری بۆ خانه‌واده‌ و هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین .  
                                                                       مه‌كته‌بی سیاسی                  
                                                        بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە