لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن دەستگیركردنی ژمارەیەك بازرگانی ماددەی هۆشبەر راگەیەندرا

دەستگیركردنی ژمارەیەك بازرگانی ماددەی هۆشبەر راگەیەندرا

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان رۆژی دوشەممە(٢٨\٨\٢٠٢٣) رایگەیاند، لەلایەن هێزەكانیەوە و بەهەماهەنگی ئاسایشی كەركوك پێنج تۆمەتباریان بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد و دەستیشیان بەسەر پێنج كیلۆ و 500 گرام لەماددەی هۆشبەردا گرت.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، “تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەكان، بەهاوكاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك، لەچەند چالاكیەكدا، دوای بەدواداچونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دەستگیركردن و پشكنین لەلای دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاساییش، توانیان پێنج تۆمەتبار دەستگیربكەن”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو تۆمەتبارانە كاری كڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەر دەكرد، لەگەڵ دەستگیركردنیشیاندا دەست بەسەر بڕی پێنج كیلۆ و 500 گرام لەماددەی هۆشبەر و پێنج ئامێری قوماركردن گیرا.

ئەوەشیخستۆتەڕو، لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail