فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندەكانی دۆڵی باڵەیان-ی ناحیەی قەسرێ سەر بەقەزای چۆمانیان بۆردومان كردو بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بون.
كاتژمێر 1:05 دەقیقەی بەرەبەیانی (پێنجشەممە،٢٢\٣\٢٠١٨)، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی (وەسان، ماونان، سەركان)ی دۆڵی باڵەیان-ی ناحیەی قەسرێ سەر بەقەزای چۆمانیان كردوەو بەهۆی بۆردومانەكەشەوە لەناو گوندی سەركان چوار كەس شەهید بون.
ئەو چوار هاوڵاتیەی لەم بۆرودمان شەهید بوون، هاوڕێ و كەسی یەكترین و یەكێكیان خەڵكی سەركانە بەمەبەستی گەشت و سەیران سەردانی گوندی سەركانیان كردوەو شەو لەوێ ماونەتەوە، بەڵام لەبەرەبەیاندا فڕۆكەكانی توركیا لەكاتی بۆردوكامانكردنی گوندەكانی ناوچەكەدا كە یەكێكیان ئەو گوندە بوە شەهید بون.
ئەو چوار پێشمەرگەیەی بە بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا شەهید بون، دوانیان خەڵكی ناحیەی وەرتێن، یەكێكیشیان خەڵكی گوندەكە بوەو ئەوی دیكەشیان خەڵكی سماقوڵییە.بەهۆی بۆردومانەكەوە خانوی هاوڵاتی ناووچەكە وێران بووەو ترس و دڵەڕاوێكیشی لەلای خەڵكی ناوچەكە دروستكردوە، تائێستاش بە بەردەوامی فڕۆكە سیخوڕییەكانی توركیا بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە.