بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و لێکدانەوە و شیکردنەوەی رووداوەکانی کوردستان و ناوچەکە و جیهان،رۆژی سێشەممە ڕیکەوتی ١٧-٢-٢٠١٥ وەفدێکی پەیەدە بەسەرۆکایەتی غه‌ریب حه‌سۆ نوێنه‌ری په‌یه‌ده له باشوری کوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد ، لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەکەمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازیان لێ‌کرا .لەم کۆبونەوەیەدا باس لە دۆخی رۆژئاوا و باشوری کوردستان و سه‌رکه‌وتنی کۆبانێ و ورده‌کاری سه‌رکه‌وتنه‌کانی رۆژئاوا به‌سه‌ر ده‌وله‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی (داعش)کرا،هەردوولا بەبایەخەوە سەرکەوتنی کۆبانێیان نرخاند بەسەر تیرۆرستان،بەشێکیتری دانیشتنەکە تەرخانکرابۆ په‌یوه‌ندی و هامەهەنگی نێوان نێوان بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان و په‌یه‌ده و یەکخستنی هەڵوێستەکان بەتایبەت لە مەسەلە چارەنوس و نەتەوەییەکان . دواتر وەفی میوان بەگەرمی بەڕێکران .