لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان

رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢١\٨\٢٠٢٣) وەفدێکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا بەسەرۆکایەتی ئەبو سابیر، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیومکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێیان مام ئازاد و سالار محمد ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکان، بەگەرمی پیشوازیکران .
بارودۆخی جیهان و ناوچەکە و کوردستان و دوائاڵوگۆڕەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی کوردستان و عێراق خرانە بەرباس و گفتۆگۆکردن، تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە کاری هاوبەشی کوردستانی و پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا باسیان لێوەکرا .
لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail