بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی باردۆخی ئیداری و ئەمنی و سیاسی شاری کرکوک ، لەمیانەی ئەو هەوڵانەدا ،رۆژی چوار شەممە ریکەوتی ٢٧\١٢\٢٠١٧ ، هاوڕێ هاشم علی بەرپرسی ناوەندی کەرکوکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و وەفدێکی یاوەری ،بەجیا سەردانی هەریەک لە بارەگای بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و مەڵبەندی دووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەرپرسانی حزبی ناوبراو بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
مەبەست لەم سەردان و کۆبوونەوانە کە بڕیارە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان بگرێتەوە،باسکردن لە باردۆخی سیاسی و ئەمنی و ئیداری شاری کەرکوک و ئاساییبونەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵکە کە دوایی هێرش و پەلاماردانەکانی شارەکە لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبیەوە بەسەر شارەکەدا هاتووە .
هەریەک لە بەرپرسانی مەڵبەندی دووی یەکێتی و مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو دەست پیشخەری و هەوڵەی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان بەرز نرخاند و هەموو ئامادەکاریەکی خۆیان بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان خستەڕوو .